دادگایکردنی دادپەروەری

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
سروشتی مێژوو وەها بووە ھەمیشە کێشمەکێش لە نێوان دادو نادادیدا بووە. فەیلەسوفەکان، پێغەمبەرەکان، ڕابەرانی گەلانی ژێردەست ئامانجیان خەباتیان بۆ گەشتن بە دادپەروەری بووە. ھەر بۆیە پرسی دادپەروەری یەکێکە لە گرنگترین پرسەکانی فەلسەفەی سیاسی.

مشت و مڕی نێوان سوکرات و تیراسیماخۆس لەسەر دادپەروەری بووە. بۆیە ھەندێ جار لایەنگران و خەباتگێڕانی دادپەروەری سەرکەوتوون، ھەندێکجار کەوتوون و ڕووبەڕووی قورسترین سزا بوونەتەوە لەلایەن ستەمکاران و دژبەرەکانی دادپەروەرییەوە.

لێرەدا کورد نەتەوەیەکە قوربانی نادادپەروەرییە. نادادپەروەری، سیاسی، ئابوری، فەرھەنگی، ئەگەر بەراوردی کێشەی کورد و ڕێبوارانی ڕێی گەشتن بە دادپەروەری بکەین سەرەنجامی کورد و ئەوانی دیکە لێکچونێک ھەیە لەجیاوازی سات و ئامانجدا، سوکرات ژەھرەکە دەخوات یان ژەھر خوارد دەکرێت بۆ سەلماندنی دادپەروەری، عیسا لە خاچ دەدرێ بۆ گەشتن بە دادپەروەری مێژوی کورد ساتەوەختی زۆری لەم تراژیدیانەدا ھەیە، نمونەی زیندوو قازی لەسەر گەشتن بە دادپەروەری لێرەدا دادپەروەری لەسەربەخۆی کورد دا خۆی دەبینێتەوە. ھەموو ئەم دادگایی کردنانە لە مێژوو ساتەوەختی جیادا و لە پێناوی ئامانجی جیادا کە لە چەسپاندنی دادپەروەرییەوە بەدی دێت ڕوویانداوە. لەم چواچێوەدا ئامانجی کورد گەشتن بە سەربەخۆیی واتە گەشتن بە دادپەروەری، ھەر بۆیە کورد ڕێگای جیا جیای خەباتی گرتووەتەبەر دوور لە توندوتیژی بۆ گەشتن بە دادپەروەری، دوا ھەوڵی کورد لە سەددەی بیست و یەکدالە ئەنجامدانی پرۆسەیەکی مەدەنی دیموکراتی نا توندوتیژی دا، کە وەرگرتنی ڕای گەل بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان ئەویش لە ڕاپرسییەکی میللی دا بوو، کە بە ڕیفراندۆم ناسێنرا، لێرەدا قسەکردن لە دەرەنجامەکەی ڕیفراندۆم جێدەھێڵم بۆ تویژەران و مێژوونووسانی بە ویژدان، بەڵام بە لای منەوە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەرەڕای ھەر تێبینییەک خوڵقاندنی موستەحیل بوو، ئەوەی دەمەوێ قسەی لەسەر بکەم ئەوەیە، کەسانیک ھەبن لە نەتەوەکەی خۆت داوای دادگایی ئەو کەسانە بکەن، کە داوای گەیشتن بە دادپەروەری واتە سەربەخۆییان کردووە بۆ نەتەوەکەی خۆیان.ئەم داواکارییە لای ھەر کەسەوە بێت واتە درۆی لەتەک خۆی و نەتەوەکەیدا کردووە.

 درۆی لەتەک حزبەکەی خۆیدا کردووە، کە دەڵێن خەباتمان کردووە. ھەر بۆیە ئەم جۆرە کەسانە کە ھەر حزبێک ھەبن ھەق وایە حزبەکەیان پێیان بڵێ: داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان بکەن، چونکە ئەگەر کەسانێک داوای سەربەخۆیی بکەن بۆ کورد و کوردێک بڵێت دەبێ دادگایی بکرێن. کەواتە دەبێت ھەموو مێژوی شۆڕشی کورد و مەسەلەی کورد دادگای بکرێت، چونکە بەم پێوەرەبێت کورد نادادو دوژمن دادپەروەر، ھەرچەندە لە لایەکی دیکەوە من ڕقم لەم جۆرە کەسانە نییە، چونکە پێموایە گرێی دەروونییان ھەیە نەخۆشن کێشە لە عەقڵیاندا ھەیە. بۆیە دەبێ چارەسەر بکرێن لەلایەن پسپۆڕی دەروونییەووە بۆ ئەوەی چاک ببنەوە هەتا داد و بێداد ی لەیەک بکەنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif