هەژاران میهرەبانن و باشتر هەستی خەڵکی دەخوێننەوە‌

ليست هناك تعليقات

نەوەو منداڵانی چینی هەژار، ئەوانەی هەموو شتێکیان بەردەست نییە و لە ناز و نیعمەتی ژیاندا نین، وریاتر و بەهەستترن، باشتر هەستی بەرامبەر دەخوێننەوەو لە کۆژانی خەڵک تێدەگەن، ئەمە ئەنجامی دوو توێژینەوەی دەروونییە کە لەسەر چەند کەسێک کراوە لە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە. 

دوو توێژینەوەی ئەمەریکی ئەوەیان دەرخستووە، کە ئەو کەسانەی خاوەنی ئۆتۆمبێل و خانووی نایابن و جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن، کەمتر لە هەستی خەڵکی تێدەگەن، بە پێچەوانەوە چینی خوارەوە (هەژاران) باشتر عەقڵی بەرامبەر دەخوێننەوە.

توێژینەوەکە لە پێگەی دەیلی مەیل بڵاوکراتەوەو پشتی بەستووە بە تاقیکردنەوەی خوێندنەوەی عەقڵ لە رێگەی چاوەوە، بەجۆرێک ئەوەی لە بەشداربووان داواکراوە دیاریکردنی حاڵەتی بەرامبەرە لە ڕێگەی وێنەی چاوەکانەوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە تاکەکانی چینی خوارو باشتر تێگەیشتوون لە عەقڵی ئەوانی دیکە، جیاواز لە بینین و تێڕوانینی چینە باڵاکان.

پێویستیی و بەزەیی 

هەروەک زاناکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چینی کۆمەڵایەتی هەژار مەیلیان هەیە بەلای پێداویستی ئەوانی دیکەو ئەو شتانەی کە بەرامبەر پەسەندی دەکەن، بەو مانایەی ئەوان زیاتر بە بەزەیین و گرنگی بە بەرامبەرەکەیان دەدەن. 

توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی زانکۆی کالیفۆرنیاوە بەڕێوەچووە، هەوڵیداوە وەڵامی ئە وپرسیارە بداتەوە، چۆن گەیشتن بە سەروەت و سامان، کاریگەری دادەنێت لەسەر تێگەیشتنی مرۆڤەکان بۆ خەڵکانی دیکە. 

توێژەر بیا دێتز لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت:"ئێمە هەوڵماندا وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە، لە رێگەی پشکنینی دوو رەگەزی سەرەکی لە تێگەیشتنی مرۆڤ، بۆ زانینی تێڕوانین و دەرکپێکردنی هەندێکیان بۆ هەندێکی تریان، ئەم شێوازە تاقیکردنەوە بریتییە لە خوێندنەوەی روخساری چەند کەسێک و ئەوانەی تاقیدەکرێنەوە لە چەند چینێکی جیاوازن".

خوێندنەوەی عەقڵ لە رێگەی چاوەوە

توانای دەرکپێکردنی ٣٠٠ کەس لە توێژینەوەکەدا تاقیکراوەتەوە، بە تاقیکردنەوەی عەقڵ لە رێگەی چاوەوە، ٣٦ وێنە بۆ هەریەکێک لە بەشداربووەکان دیاریکراوە، لە وێنەکاندا سەرنج لەسەر چاوەکانە بە شێوەی زنجیرەیی خوێندنەوە بۆ وێنەکان کراوە، هەروەک لیستێکیش دراوە بە بەشداربووەکان کە چوارخانەی تایبەت بە چوار هەستی دیاریکراوی تێدا بووە، تایبەت بەوانەی لەسەر وێنەکە دەردەکەون. 

تیمی توێژەر سەبارەت بە ئەنجامی توێژینەوەکە دەڵێن، جیاوازی پێچەوانە هەبوو لە ئەداو وردی ئەوەی پەیوەندیدارە بە کۆمەڵەکان، لە کاری نێوان بەشداربووەکان، جیاوازییەکە بەپێی بەرزی و نزمی چینی کۆمەڵایەتی دیاریکراوە. 

ئەوانەی باشترینن

بەشی دووەمی توێژینەوەکە، تاقیکردنەوە بووە لەسەر ١٣٨ خوێندکاری زانکۆی نیویۆرک، بە جۆرێک هەر یەک لەوان هەڵدەستن بە جوڵاندنی ئاماژەکان لەسەر کۆمپیتەرێک، لەسەر بنەمای دیمەنی وێنەیەکی گریمانەیی لە کاتێکدا هەندێک لە رەگەزەکانی وێنەکە بلۆککراوە بۆ بەشداربووەکان، ئەنجامەکانی توێژینەوەکە رادەی خۆپەرستی و لایەنگری و بەدەمەوەنەچوونی بەشداربووەکانی دیاریکردووە، هاوکات رادەی گوێگرتن لە ئامۆژگاری ئەو کەسەشی کە وێنەکە بە تەواوی دەبینێت دیاریکردووە. 

ئەنجامی هەردوو توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، کە نەوەکانی ئەوانەی کە چینی خوارەوەی کۆمەڵگەن باشتر بوون لە هەموو تاقیکردنەوەکان. توێژەر دێتز دەڵێت، بەپێی ئەنجامەکان ئەو تاکانەی کە باکگراوندێکی هەژارانەیان هەیە، باشتر بوون لە ناسین و زانین و خوێندنەوەی هەستەکانی خەڵک لەسەر روخساری بەرامبەرەکەیان، راستەوخۆ وێنەی بینراوی کەسی دیکە لای خۆیان تۆمار دەکەن و لێکی دەدەنەوە.

خێرایی دیاریکردنی هەستی بەرامبەر

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو کەسانەی لە چینی خوارەوەن سەرکەوتوون بۆ دیاریکردنی هەستی خەڵک لە وێنەکاندا لە ماوەی چەند چرکەیەکی کەمدا، یاخو خوێندنەوەی دەموچاوی کەسێکی رووبەڕوو لە کەمتر لەو ماوەدا. 

تیمی لێکۆڵەر دەڵێن، ئەوان رێوشوێنی توێژینەوەکەیان لەسەر بنەمای گریمانەیەک ئەنجامداوە، کە چینی کۆمەڵایەتی دەکرێت کاریگەربن بۆ زانیاری لەسەر کەسانی دیکە، هاوکات رۆشنبیری چینی کۆمەڵایەتی کاریگەری دەروونی فراوانی دەبێت لە سەر زۆر لایەنی ژیان.
پەیسەر پرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif