کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت

ليست هناك تعليقات


یانەی بارسێلۆنا ئامادەکارییەکانی ئەم وەرزی بە یاری کلاسیکۆ دەستپێدەکات.

چەند رۆژێکە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید مەشق و ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە بۆ دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێ، رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن و هەردوو یانە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری ئەنجامدەدەن.

بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەسەر ئەوە رێککەوتوون رۆژی 12ـی ئەم مانگە یاری کلاسیکۆ لە نیوان هەردوو یانەدا بکرێت ئەمەش یەکەم یاری رۆناڵدۆ کۆمانی راهێنەری نوێی بارسێلۆنا دەبێت.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش تاوەکو ئێستا نەهاتووەتەوە نێو مەشقەکانی بارسێلۆنا و ئەگەر لە بارسێلۆناش بمێنێتەوە بەشداری لە کلاسیکۆدا ناکات، ئەمە جگە لەوەی لویس سوارێز و ئارتورۆ ڤیدالیش ئەگەر هەیە پێش وادەی دەستپێکردنی کلاسیکۆ ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵن و لە کلاسیکۆدا بەشدار نەبن.

یانە کەتەلۆنییەکە بەهۆی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ پشووی زیاتر وەردەگرێت و یاری گەڕی یەکەم و دووەمی لە لالیگا دواخراوە، بەمەش یەکەم یاری یانە کەتەلۆنییەکە لە خولی ئیسپانیا لە رۆژانی 26 یان 27ـی ئەم مانگە دەبێت لە گەڕی سێیەمی لالیگا بەرامبەر ڤیاریال.

لەم وەرزەی لالیگاشدا کلاسیکۆی یەکەم لە رۆژی 25ـی مانگی داهاتوو لە کامپ نو بەڕێوەدەچێت و کلاسیکۆی دووەمیش لە رۆژی 11ـی مانگی چواری ساڵی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif