چۆن ڕێگا لەوەرینی قژت بگری

ليست هناك تعليقات


 
وەرینی قژ یەکێكە لەو کێشانەی کە تووشی زۆرینەی ژنان و پیاوان دەبێت، بۆ ئەمەش کۆمەڵێك هۆکاری جیاواز هەن و چارەسەریان بەپێی هۆکارەکان دەگۆڕێت.

ماڵپەڕی 'العربیة' چەند ڕێگایەکی جیاوزی خستووەتە ڕوو بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ، بەم جۆرە:

- زۆر ئامێری وشكکەرەوەی قژ بەکارمەهێنە.

- بە تەڕی قژ مەبەستە.

- مەساج بۆ قژت بکە لەکاتی شۆردنی و لە کاتەکانی دیکەشدا بە زەیتی سروشتی.

- ڕۆژانە خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو .

- لە کاتی خۆشۆردندا ڕاستەوخۆ شامپۆ مەدە لە قژت بەڵکو لەگەڵ کەمێك ئاودا تێکەڵی بکە.

- خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین، پرۆتین، ئاسن و ترشە چەورییەکان بخۆ.

- ئاوی گەرم بەکارمەهێنە بۆ شۆردنی قژت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif