سەرۆك كۆمار، لە مێرگەپان پێشوازیكرد لە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان

ليست هناك تعليقات


لەپێشوازیکردنی بلاسخارد، سەرۆک کۆمار: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو چارەنوسسازە بۆیە دەبێت پاک و بێگەرد بێت، دەستەبەری نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک بکات دوور لە ساختەکاری

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٩/١٣ سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، لە مێرگەپان پێشوازیکرد لە جێنین هێنیس بلاسخارد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر پشتیوانیکردنی ڕاگەیەندراوی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی ئایەتوڵا سەماحەتی سەید عەلی سیستانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان کە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە کە ئەم ھەڵبژاردنە چارەنوسسازە بۆیە پێویستە رێوشوێنی تۆکمە بگیرێتەبەر بۆئەوەی دەرەنجامی باوەڕپێکراو و متمانە بەخشی لێبکەوێتەوە و لەسۆنگەیەوە بەرنامەی حکومەت لە ھێنادی دادپەروەری کۆمەڵایەتی جێبەجێ بکرێت و رووبەڕووونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بکات و ھۆکارێک بێت بۆئەوەی رۆڵی هێزە ئەمنیەکان پتەو بکات و شکۆی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە و چەکیش لە دەستی حکومەتدا بهێڵیتەوە.

لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پەیڕەوکردنی نەخشەرێگایەکی گونجاو بۆ سازکردنی هەڵبژاردنەکان، کە سەرەتا بە تەواوکاری یاسای هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەسپێبکات و ھەروەک چۆن دەستەبەری نوێنەرایەتی راستەقینەی گەل بکات لەسەرانسەری عێراق بەجۆرێک رەنگدانەوەی ویستی ئازادانەی تەواوی ڕۆڵەکانی گەل بێت لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بەبێ هیچ فشار و گوشارێک کەئەمەش وادەکات دەرنجامەکەی هاوتابێت لەگەڵ ویستی گەل بەئاڕاستەی گۆرانکاری و پابەندبوونی تەواو لە بابەتی نوێنەرایەتیان لە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران.

سەرۆک کۆمار راشیگەیاند قۆناغی دوای تەواوکاری یاسای ھەڵبژاردنەکان، قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە دێت کە قۆناغێکی گرنگترە ئەویش بریتیە لەدەستەبەرکردنی پاکترین و بێگەردترین پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ھێنانەدی ئەو ئامانجەش پێویستە رێوشوێنی یەکلاکەرەوە و بنبڕ بگیرێتە بەر بۆ رێگەگرتن لە ساختەکاری و تەزویر لە پرۆسەکەدا، کە چارەنوسی ھەموو رۆڵەکانی گەلی عێراقی پێوە گرێدراوە.

سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو گرنگن چونکە دوای ئەو خۆپیشاندانە میلیانە دێت کە داوای چاکسازی و گۆڕانکاریان کرد و خواستیانە هەڵبژاردنی داهاتوو رەنگدانەوەی رای گشتی و نیشتیمانی و داواکاری بۆ واقعی نوێی ژیانی نوێی سیاسی بێت لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستە بە گەلی عێراق و بەردەوامکردنی ڕەوتی کاروانێکی ئاشتیانە لە بەدیهێنانی چاکسازی بەڵیندراو.

ھەروەھا سەرۆک بەرهەم ئاماژەیدا بە گرنگی دەستەبەرکردنی دەرفەتی بەشداری چونیەک و یەکسان لە هەڵبژاردنەکان بۆ سەرجەم هاوولاتیان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە کردەوە لەڕێگای نەھێشتنی گرفتە تەکنیکی و یاسایی و کارگێڕیەکانەوە بۆئەوەی پڕۆسەکە بەجۆرێک بێت تاوەکو ئاوارە و لێقەوماو دەربەدەر و ئەوانی دیکەش دەرفەتی بەشداریکردنی ھاوسەنگیان بۆ فەراھەم بکرێت.

لەبەشێکی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی هەماهەنگیکردنی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە پرۆسەی چاودێریکردنی کۆی قۆناغەکانی هەڵبژاردن بۆ چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد و پتەوکردنی متمانە ھاووڵاتیان و دڵنیای لای دەنگدەران بەھەڵبژاردنەکان کە ئەمەش خواستێکی گشتی میللی و سیاسی و نیشتیمانییە.

هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێری و دارایی و بەهێزکردنی رۆڵی هێزە ئەمنیەکان لەپرسی سنوردارکردن و ھێشتنەوەی چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا، ھەروەک چۆن جەختکرایەوە لە ئامانج و ئیرادەی چاکسازیکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری عێراق و ئاستەنگیەکانی بەردەمی و پارێزگاریکردنی سەروەریەکەی و ریگریکردن لەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ناکۆکییەکان کەئەمەش مافێکی نیشتیمانیە و دەشبێتە دەستپێکی ھاوبەشیەکی نیشتیمانی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی گرنگ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif