بەوێنە. دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە چین

ليست هناك تعليقات



دەرگای قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگە، تەنانەت باخچەکانی سایاوانیش لە چین بەڕووی قووتابییان کرایەوە.

دوای ئەوەی بەرپرسانی چین "سەرکەوتنێکی مەزنیان" بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، سەدان ملیۆن قوتابی لە سەرانسەری چین چوونەوە هۆڵەکانی خوێندن، بۆ دەستپێکردنی وەرزی پاییزە.

وەزارەتی پەروەردەی چین رەزامەندی نیشانداوە بۆ کردنەوەی هەموو قوتابخانەکان لە سەرجەم هەرێمەکانی چین، جگە لە هەرێمی شینجاکی ئۆتۆنۆم، کە لە رۆژی دووشەممەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەو هەرێمە، خوێندن بە ئۆنلاین دەستیپێکردووە.

وانگ دێنفێن، بەرپرس لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەزارەتی پەروەردەی چین، بە میدیاکانی وڵاتەکەی گوتووە "هەرچەندە ئامانجەکە دەستپێکردنەوەی خوێندنە، بەڵام حکومەتە خۆجێییەکان نابێت هەوڵەکانیان لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە کەمبکەنەوە".

خوێندن لە چین وەرزییە و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە پەکی نەکەوتووە، قوتابییان ئەگەر نەشچووبنە قوتابخانە و فێرگەکان، لە ماڵەوە بە ئۆنلاین خوێندوویانە، سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتە شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئەو ڤایرۆسەی ساڵی 2020ـی کردە یەکێک لە سەختترین ساڵەکان لە مێژووی مرۆڤایەتی.

نزیکەی 200 ملیۆن خوێندکار لە مانگەکانی ئایار و تەممووز روویانکردووەتەوە خوێندنگەکانیان لە چین، بۆ تەواوکردنی وەرزی بەهارە و بەپێی بەرپرسانی چین، لە هیچ شوێنێکیش فێرگە و خوێندنگەکان نەبوونەتە سەرچاوەی دووبارە تەشەنەسەندنەوەی پەتای کۆرۆنا.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif