سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٩/١ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە جەنین هاینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان و ھەوڵەكانی لە پاڵپشتی پرۆسەی دیموكراتی لە وڵات، بە تایبەت لە دۆخی ئێستادا كە عێراق دەیەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات لە قۆناغی داهاتوو، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ ئەوەی گەلی عێراق دەڕوانێتە قۆناغێكی نوێ كە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەدی بێت.
لەلای خۆیەوە بلاسخارت پشتیوانی و بەھێزکردنی كاری دامەزراوەكانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ عێراق دووپاتكردەوە، ھەروەھا جەختیكردەوە كە بەردەوامیش دەبێت لە یارمەتییەكانی بۆ عێراق، بەجۆرێک خەون و ئومێدی گەلی عێراق بھێنێتەدی لە تەواوی بوارە جیاكاندا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق