بۆ كوردستانمان خۆشنەوێت ؟

ليست هناك تعليقات

 


بێرون عومەر

هاوڵاتیانی كوردستان (ئەركیانە) خاك و نیشتمانیان خۆش بوێت، (ئەركیانە) حكومەت و یاسا و ژینگە و سروشتی نیشتمانی خۆیان خۆشبوێت ،(ئەركە) هاوڵاتی كورد وابەستەی خاك و نیشتمانی خۆی بێت .؟
بەڵام بۆ هاوڵاتی كورد بێئومێدە ، بۆلەدەسەڵات و نیشتمانی خۆی بێزارە ، بۆئینتیمای نەبێت بۆ نیشتمان ، ململانێی حزبەكان تونددەبێت و مەودای نێوانیان فراواندە بێت ، زەمینەی ئاشتی و یەكترقبوڵكردن بەرەو تەسكبونەوەدەچێت , كەس خۆی بە خاوەنی كێشەكان نازانێت بەڵام بۆ ...؟
هەموو هاوڵاتیان ،چین و توێژە جیاجیاكان مافیانە ، هاواردەكەن بۆ موچە و ژیان و گوزەران،بۆ نەهێشتنی نادادی و گەندەڵی ،هاواریانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ،هاواریانە بۆ یەكخستنی ماڵی كورد ،بۆ كەس نایبیستێ‌ ...؟
مامۆستای ئاینی نزای شەڕ دەكات ,مامۆستای پەروەردە سەرزەنشت دەكات , فەرمانبەران ناڕەزایەتی دەردەبڕن , كرێكاران جوتیاران پیشەوەران ,گەنجان و ئافرەتان هەموو ناڕازین ,كەس نابیستێ ,كەس ناپرسێ بۆ خەڵك ناڕازیە كەس ناڵی َ بۆ مامۆستای ئاینی نزای شەڕدەكات ، كەس ناڵێت بۆ كرێكاران و فەرمانبەران بە چاوی پڕ فرمێسكەوە نەفرەت لە حكومەت و دەسەڵاتەكەی خۆی دەكات ،كەس ناڵێت بۆ مامۆستا پزیشك پارێزەر ڕۆشنبیر .. دەنگی ناڕەزایەتی نوخبەی نیشتمانی بۆ نابیستن ...؟ 
هاووڵاتیان (مافیانە) ( موچـەو ژیان و خزمەتگوزاری ) یان بۆدەستەبەربكرێت ، (مافیانە) داوای یەكڕیزی و ئاشتی و پێكەوەژیانبكەن ،(مافیانە) دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی و ڕۆتینی نادروستبن ...
شورەییەهاووڵاتی كورد ئەوەندە نائومێدبێت لەبری حكومەتەكەی خۆی ، چاوی لە دەستی حكومەتی عێراق بێت بۆ ( موچە و نەوتی ماڵان و د امەزراندن) و هەرشتێكی تر، كە حكومەتەكەی خۆی بە هۆكار دەزانێت لەوڕوەوە . 
هاووڵاتی چۆن ( ئەركی) دەكەوێتە سەرشان دەبێت( مافیشی) بۆ دەستەبەربكرێت ، بەدەمەوە چون و چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك بەگشتی نیشانەی دڵسۆزی و هەستبەلێپرسراوێتی كردنە ، گەل و نیشتمان پێویستی بەخزمەت و پێشخستن هەیە ، تكایە گوێ لە داوا و هاواری خەڵك بگرن مافی ئاسایی خەڵك دابینبكەن گەندەڵی و نادادی مەهێڵن ,ژیان و گوزەرانی خەڵك دەستەبەر بكەن ،لە پێناوی خۆشویستنی نیشتمان .. .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif