بە زمانێکی سادە هەر لەداخی پارتی.

ليست هناك تعليقات

فارس نەوڕۆڵی
-
هەرکارێک بەرجەستەبووی ڕک و کینە بێت کارەسات دەخوڵقێنێت. دۆخ و ململانێی ناڕەوای پارتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان بە جۆرێک ناتەندروستە کە دەرفەتی بۆ کێبڕکێ و چالاکی سیاسی نەهێشتۆتەوە، ئەمەش لە غیابی ئەقڵ و حیکمەتەوە سەرچاوە دەگرێت. لە ئیدارەی ململانێکاندا بۆیەگۆمەڵگا تووشی دڕدۆنگی و سەرلێشێوان هاتووە. بڕوانن ئێستا پارتە کوردییەکان لە چ دۆخ و قەیرانێکدان. بەڵام لەبری بیرکردنەوە و گەڕان بەشوێن ڕێچارەی گونجاودا، هەر کامیان سەرقاڵی تەوهین و تۆمەت دروستکردنە بۆ ئەوی دی وکەم وکورتییەکانی خۆیان دێنن بەعەلاگەی ئەویتردا ھەڵی دەواسن .لە دوا جاردا میللەت باجی هەموو ئەوانە دەدات.
 بڕوانن هەرچی ڕوودەدات، دەڵێن: پارتی لێی بەرپرسە. بە دڵنیاییەوە پارتی بێ کەم و کورتی نییە، هاونیشتیمانیانیش مافی خۆیانە ڕەخنەی جدی لێبگرن. بەڵام بە لۆژیک نەک جوێن و سووکایەتیکردن. هەر لایەنێکیش دەخوازێت پارتی تێپەڕێنێت با بەئەرگۆمێنت و تەحەدا کێبڕکێ لە تەک پارتیدا بکات نەک بە ئیستیفزاز چوونکە ئیسیتیفزاز کردن دەرفەت بۆ بیرکردنەوەی دروست ناهێڵێتەوە. چ ململانێیەکی نا تەندروستە ساتێک کادری پارتێکی دیکە یاخود ڕۆشنبیرێک لەتەک پارتییەکدا وێنەیەک پۆستبکات بڵێن بووە بە پارتی. ئەمە جگە لەوەی ڕک و کینە بەرهەم دێنێت، نیشانەی بێ تواناییشە لە بیرکردنەوەدا. کەی گونجاوە وا لە هاونیشیمانی بکەیت ڕقی لە نیشتیمانی خۆی بێت و ئینتیمای بۆی نەمێنێت! شووناسی کوردبوون پێش پارتی بوونە ناکرێ و ناشێ لە بەر پارتی دژ بە هەموو پرنسیپە نیشتیمانییەکان بیت. بۆ دەبێ ڕقت لە ئاڵاو مارشی کوردایەتی بێت هەر لەداخی پارتی؟ چۆن دەوێری و جورئەتدەکەیت لە بەرامبەر دوژمنەکەتدا خۆت بچووک نیشان بدەیت و بڵێی لە داخی پارتی. ئەمە بچووکی نەتەوەکەت نیشاندەدات، ئەم نەتەوەیە بچووک نییە. ئەوەی بەرامبەری کراوە لە جینۆساید و تراژیدیاکانەوە، بەرامبەر شاخی پۆڵاینیش بکرایە دەتوایەوە، کەچی هێشتا لەسەر پێ وەستاو و خۆگرتووە. ئایرۆنییەکە لەوەدایە ئەم کاراکتەرانە باس لە جیاوازی بیرکردنەوە و ئازادی بیروڕا دەکەن کەچی خۆیان ڕای جیاوازیان قبوڵ نیە، ئەو هێزانەی کە لەپشتی ئەو تێزە لە بیرکردنەوەوەیەن ئێستا دۆش داماون چوونکە زەلکاوێکیان خۆڵقاندووە کە بۆن و بەرامەکەی خۆشیانی هەراسان کردووە. بۆیە،ئەرکی هەموو پارتە سیاسییەکانە سەر لەنوێ بە میتۆدێکی ئەقڵانی تاک پەروەردە بکەنەوە. چوونکە ئەو جۆرە لە پەروەردەی نادروست بەرەو نادیار و لێکترازانمان دەبات، کە دواجار جڤاتی کوردی بە قوورسی باجەکەی دەدات. دوا گوتەم بۆ گەنجانی خۆشەویستیش ئەوەیە: دەزانم ئێوە پڕ گرفت و مووعانات و بێکار و نەبوون لە سایەی ئەو دۆخە پڕ لە ڕک و کینەیەدا، بەڵام نیشتیمان هی ئێوەیە و هی حیزب نییە.
ئەو دۆخەش تێدەپەڕێ، وەرن لە دەرەوەی ئەو فەزا پڕ لە بووغز و کینەیە فەزایەکی دیکە بخووڵقێنین، بەڵکو دیدێکی نوێ سەرڕێ بخەین کە لە ڕێیەوە توانای هەڵکردن و قبووڵکردنی ئەوی دیمان هەبێت بە تەواوی جیاوازییەکانیەوە. دۆخی نیشتیمانیش ئەمەمان لێدەخوازێت. وەرن با گفتوگۆیەکی زانستی و ئەقڵی سەرڕێ بخەین لە دەرەوەی هەر ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی، تا لەو ڕێیەوە بەرەو ڕووی جیهان بکرێینەوە. گرنگە بزانین داخوازییەکانمان لە بەرامبەر ئەوانیدیدا چین، منی پارتی ناکرێ ئەوی یەکێتیم قبووڵنەبێت لەبەر ئایدۆلۆژیاکەی، بە پێچەوانەشەوە. چۆن دەکرێ ڕۆشنبیر ڕایەکی هەبوو بەدڵی حیزبێک نەبوو، ئیدی پەلامار بدرێ و هەرچی سووکایەتی هەیە پێی بکرێت! تۆمەتی بوون بە پارتی بدرێتە پاڵ. دوا گوتەم بۆ ئێوەی بەڕێز ئەمەیە. دەمەوێت بە زمانێکی سادە عەرزتانی بکەم. مادام ڕقتە لە پارتی با ڕقت لە نیشتیمان نەبێت. ڕقبوونیشت لە پارتی بەشێکی دووریمانە لەیەک دەکرێ بەشێکی ھەڵەکە لەپارتی یەوەبێت کەنەھاتبێتەناوئێوە بەشێکیشی پەیوەندی بەئەوفەزای دێواندنەی پارتی یەوە ھەیە لەلایەن ، ڕکەبەرەکانیەوە، بەشەکەی دیکەشی ئەوفەزایەیە کە حیزبایەتی خوڵقاندویەتی بەشێوە یەکی گشتی. وەرن با لەیەک تێبگەین و یەکترمان خۆشبووێت بە جیاوازییەکانمانەوە. پێدەچێت کەسانێک هەبن دوای خوێندنەوەی ئەم وتارە لە تێنەگەیشتنەوە لە بیرکردنەوەی من، وشەی نەشیاو لە کۆمێنتدا بنووسن، بەم جۆرەش لای منەوە بووراون، بەڵام کەمێک بە سلووکەت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif