ئێران ئەم داوایە لە عێراق دەكات

ليست هناك تعليقات



كۆماری ئیسلامی ئێران، داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد، پارێزگاری له‌ شاند و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان بكات.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عیدزاده‌ دوێنێ پێنج شەممە رایگه‌یاند، ئێمه‌ ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره‌ هێرشێك ده‌كه‌ین، كه‌ بكرێته‌ سه‌ر شاند و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و داواش له‌ عێراق ده‌كه‌ین، رێكاری پێویست بگرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی شوێنه‌ دیپلۆماسییه‌كان.

ئاژانسی هه‌واڵی "فارس"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، سه‌عیدزاده‌ به‌ ئاماژه‌دان به‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته‌ سه‌ر دیپلۆماتكارانی ئێرانی له‌ عێراق، له‌ ماوه‌ی رابردوودا، داوایكردووه‌، حكومه‌تی عێراق رێكاری پێویست بگرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كانی تێدایه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بۆمبێكی درووستكراوی ناوخۆیی عێراق به‌ ئۆتۆمبێلێكی دیپلۆماسی باڵیۆزخانه‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق