نانە تاڵەکەی پارێزگاری هەڵەبجە؟

ليست هناك تعليقات

نجم الدین حاجی زەڵمی
خوێندكاری دكتۆرا
-
چەمکی تاڵ لەزمانی کوردیدا ئاماژەیە بۆتامی هەرەناخۆش،کەبەرامبەرو پێچەوانەی تامی شیرین دەوترێت،کەبەهەستی چەشتن لەڕێگەی زارەوە(زمان) لەناودەمدا تاقی دەکرێتەوە وهەستی پێ دەکرێت.

جائەوەی تەواو هەژارنەبوبێت وئەوبارەنالەبارەی لەساڵەکانی نەوەدەکاندا وپێشتر نەژیابێ نازانێ و نەیچەشتووەنانی تاڵ وتامی نانی تاڵ نازانێ چی یە وکامەیە؟

چونکەبەبیرمە لەنەداری و هەژاریدا خەڵکی نەدار چۆن لەوساڵانەدا لەبەربارودۆخی خراپی گوزەران وژیان دەچوون بۆگوڵەچنە کەبەیانی تائێوارە بەدوای دەڕاسەوە ئەگەر گوڵەگەنمێک بەجێ بمایە دەیان چنیەوەو هەڵیان دەگرتەوە، خانەوادەی واهەبوو ئەوەندەی کۆنەدەکردەوە کەبەشی بکات.

لەناچاریدا تۆوی گسک و مرۆرو پۆڵکە.کەپاشماوەی گەنمی پاکراوی جووتیارەکان بوو تێکەڵ دەکرد بۆئەوەی بەشی ژەمێک نانکردنیان بکات،لەئەنجامی تێکەڵکردنەکە ئاردەکە تاڵ دەبوو وەنانەکەش تامی تاڵی دەدا..

ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە ئەوەیەکە جەنابی پارێزگار نەلەکتێبەکەی خۆی(خۆڵە پەتێ) باسیکردووە،تالەژیانی هەژاریداویان ئەگەر پێشمەرگەش بوبێ لەشاخ تامی ئەونانە تاڵەی کردبێ..

چونکە ئەوکاتیش خەڵکی بەشەرەفی کوردستان نانی لەوجۆرەیان پێشەکەشی پێشمەرگەنەکردووە، وەباوەڕیش ناکەم جەنابیان ڕۆژێک گوڵەچنەیان کردبێ تا تامی نانی تاڵ بزانن...

باوەڕیش ناکەم وەک هەندێک بەرپرس لەشەوانە دانیشتنیەکانیان لەگەڵ پێکی عارەقەکانیاندا نان وکەباب وگۆشتی خواردبێ لەوساتەدا تاڵ بوبێت وتامی تاڵ ونانی تاڵی تام کردبێت.بۆیە جەنابی پارێزگار ئەوەخەڵکی بەش مەینەتی کوردستان لەناچاری وخراپی حکومەتداری بەرپرسی بێ ئاگا لەڕەش وڕووت .ترسیان گەڕانەوەیە بۆئەونانە تاڵە خەریکە پەنادەبەنە بەر چیلکەو پووشەکەی حکومەتی عێراقی نەک شتی تر..چونکەخەریکەسەرەتاکانی دەردەکەوێ..


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif