مەلا بەختیار وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە لەبارەی نەوشیروان مستەفاوە رەخنەیان لێگرتووە

ليست هناك تعليقات



مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکاتی بڵاوکردنەوەی کتێبی "لەبری بیرەوەری" وەڵامی بەشێک لەو رەخنانەی دایەوە کە پێگوترابوون و دەڵێت، ئەوانەی رەخنەیان لێم گرتووە و وتویانە تاوەکو نەوشیروان مستەفا مابوو نەوێراوە قسە بکەی "بەڕاستی ئەوانە نەخوێندەوارن و ئاگایان لە مێژوو نییە."

ئەمڕۆ شەممە 19-09-2020، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کتێبەکەی "لەبری بیرەوەری" بڵاوکردەوە و لە گوتارێکیشدا وەڵامی چەند رەخنەیەکی دایەوە کە لەماوەی رابردوو بەهۆی بەرنامەیەکی لە رووداو لێیگیرابوون.

لە سەرەتای قسەکانیدا مەلا بەختیار سوپاسی ئەوانەی کرد کە ئامادەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بوون و گوتی، پێمخۆشبوو سەرکردەیاتی هەموو حیزبەکان لێرەبوونایە، چ ئەوانەی رەخنەمان لێگرتوون چ ئەوانەی رەخنەمان لێیان نەگرتووەن و دەشڵێت: "قەدەری ئێمەی نووسین بەرگەگرتنی تاڵاوی ئەو هەمووە هێرشە ناڕەوایەیە کە دەکرێتەسەرمان لەپای ئەوەی راستیامان گوتوە. هەموو ئەوانەیشی راستی دەڵێن هەڵمەتیان لەدژ رادەگەیێندرێت و ئەوانەیشی راستییان نەوتووە پاداشت دەکرێن."

سەبارەت بەوەی کە لە کتێبەکەیدا لەبارەی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانەوە نوسیویەتی و ئەو هەڵمەتەی کراوەتەسەری لەسەر قسەکانی، دەڵێت "نە هەموو ئەو رەخنانەی من لە کاک نەوشیروان گرتوومن لایەنە ئیجابییەکانی دەسڕێتەوە، نە هەموو ئەو هەڵمەتە کۆیلە ئاسایەی بەرامبەر کتێبەکەی من دەکرێت سلبیاتی کاک نەوشیروان دادەپۆشێت".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەلا بەختیار سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بە گوتارەکانیان دەستخۆشیان لێکردووە لەبارەی کتێبە تازەکەی و ئاماژەشی بەوەدا کە، بە درێژای مێژوو نووسەرەکان "هەڵمەتی ناڕەوا"یان بەرامبەر کراوە. ئەوانەیشی قسەیان پێگوتوە پێیان دەڵێت "هەجەر و گوجەر".

لە وەڵامی ئەو رەخنەیەی کە وتویانە "تاوەکو نەوشیروان مستەفا هەبووە، بۆ نەیوێراوە قسە بکات؟" مەلا بەختیار ئەو قسەیە بە 'مەزهەلە و عەیبە' ناودەبات و دەشڵێت "ئەوانە تێنەگەیشتوون کە ئەو قسەیە چەندە عەیبە بۆ کاک نەوشیروان. من ئەوە رەتدەکەمەوە، چونکە نە کاک نەوشیروان وابووە کە کەس قسە نەکات بەرامبەری، نە ئەوانەیش لە کاک نەوشیروان تێگەیشتوون و کە بەرگرییان لێکردووە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەلا بەخیار ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو بەرامبەر مام جەلال و نەوشیروان مستەفا قسەی کردووە و لە کۆنفرانسەکانی کۆمەڵە و یەکێتیش بە بوێری قسەی کردووە و دژی شەهیدکردنی کۆمۆنیستەکان رەخنەی لە سەرکردایەتیی یەکێتی گرتووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif