بزوتنەوەی ئیسلامی كاتی ئەنجامدانی گۆنگرەی راگەیاند

ليست هناك تعليقات



بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە كۆنگرەی 12ی حیزبەكەیان ئەنجام دەدەن و گۆڕانكاری ریشەیش ئەنجام دەدەن.

عەبدوڵا وەرتێ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكیدا راگەیاند" ئەمرۆ ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی كۆبویەوە لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێ ئەنجامدانی كۆنگرە كراو بریاردرا لە1-11-2020ی ئەمساڵدا بزوتنەوە كۆنگرەی 12ی خۆی ئەنجام بدات"

وتەبێژەكەی بزوتنەوەی ئیسلامی وتیشی" لەم كۆنگرەیەدا بریارمانداوە گۆرانكاری ڕیشەیی هەرلەسەرەوە لەكەسی یەكەمی حیزبەوە تاوەكو سەرجەم ئۆرگانەكانی خوارەوەی بزوتنەوە ئەنجام بدەین "

عەبدوڵا وەرتێ راشیگەیاند" لە كۆنگرەی 12دا جارێكی دیكە پەیرەوی ناوخۆی حیزب هەموار دەكرێتەوە و نەخشە ڕێگای نوێ بۆداهاتووی بزوتنەوە دیاری دەكرێت و خوێنی نوێ دەهێنریتە ناو سەركردایەتی حیزبەوە"

جێگەی ئاماژەیە بزوتنەوەی ئیسلامی لە ساڵی 1987 لەلایەن مامۆستا مەلا عوسمان عەبدول عەزیزەوە دامەزراوە و تائێستاش 11 كۆنگرەی ئەنجامداوە و چوار رابەری گۆڕیوە و لەئێستاشدا عیرفان علی عەبدول عەزیز ڕابەرایەتی حیزبەكە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق