چێڵسی گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

ليست هناك تعليقات



یانەی چێڵسی ئینگلیزی حەوتەم گرێبەستی گواستنەوەی ئەم هاوینەی راگەیاند، بەفەرمی ئیدواردۆ مێندیی، گۆڵپاێزی سەنیگالی و یانەی رێنی فەرەنسیی گواستەوە ریزەکانی.

یانە لەندەنییەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاندووە، گرێبەستنی مێندی بۆ ماوەی پێنج ساڵە و لەگەڵ کێپا ئاریزابالاگا و ویلی کابایێرۆ، رکابەری لەسەر پێکهاتەی سەرەکی یانەکە دەکەن لە وەرزی نوێدا.

دوای پەیوەندیکردن بە یانەکە مێندی گوتی، زۆر بەپەرۆشم بۆ پەیوەندیکردن بە چێڵسی، ئەوە یەکێک لە خەونەکانم بوو کە لەم یانەیە یاریی بکەم و لەگەڵ فرانک لامپارد کاربکەم، نامەوێت چاوەڕێ بم بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هاوڕێکانمەوە بکەم.

مارینا گرانۆڤسکایا، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی چێڵسی گوتی، پیتەر چیک و تیمەکەی، ئیدواردۆیان وەک باشترین بژاردە زانی بۆ ئەوەی بیگوازینەوە چێڵسی، ئەو ئێستا یاریزانی ئێمەیە و بەخێرهاتنی دەکەین بۆ یانەکە.

بەپێی میدیای بەریتانیا، بەرامبەر گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە، یانەی چێڵسی 22 ملیۆن پاوەندی داوەتە یانەی رێن.
گواستنەوەی مێندی لەکاتێکدایە چێڵسی بەهۆی هەڵەکانی کێپا ئاریزابالاگاوە رووبەڕووی ئەنجامی خراپ بووەتەوە، دوایین هەڵەی ئەو گۆڵپارێزەش بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول بوو کە چێڵسی لە یاریگەی خۆیدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif