تۆ ڕێبین دەناسیت؟ ئەوكچەی پێویستە یوتوبەرە كوردەكان چاوی لێ بكەن

ليست هناك تعليقات

ئەو ناوی (ڕێبین)ە، كوردەو خەڵكی باشوری كوردستانە لە شاری هەڵەبجە، مامۆستای زمانی ئینگلیزیە، 

كوردپلات - تایبەت
ڕێبین، كچە كوردێكی زمان شیرینە، بە شێوازە تایبەتەكەی خۆی و دەركەوتنی لە هەژمارە تایبەتیەكەی خۆی لە یوتوب سەرنجی بینەرێكی زۆری بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە

ئەوەی ڕێبین جیا دەكاتەوە لە كچە یوتوبەرەكانیتر ڕێگا تەندروستە سود بەخشەكەیەتی، كە لە ڕێگەی خۆیەوە سودی بە هەزاران كەس گەیاندوە و پارچە ڤیدیۆكانی تایبەت كردوە بە فێركاری زمانی ئینگلیزی، جوانی و شیرین زمانی و پاراوی لە دەربڕیندا و زمانزانی و شێوازی دەربڕینی زمانی ئینگلیزی، ئەم كچەی كردۆتە پێشەنگی یوتوبەرە كچە كوردە كان، كە دەتوانێت ببێتە نمونەی یوتوبەری سود بەخش لە سۆسیال میدیای كوردیدا، 

نمونەیەك لەو دەیان ڤیدیۆ فێركاریەی كە ڕێبین لە ڕێگەیەوە خزمەت بە خۆیی و كۆمەڵگە و فێرخوازانی زمان دەكات




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif