سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ترەمپ: ئێرە ئەمریکایە نەک کۆریای باکوور

ليست هناك تعليقات



هەموو رۆژێك قسەیەکی نوێ و رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ، ئەمە حاڵی ترەمپە لەکاتێکدا تەنیا 39 رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند "دەبێت لەگەڵ کارتەکانی دەنگدان زۆر وریا بین. بابەتی ئەم کارتانەی دەنگدان فریودانێكی گەورەیە. پێیان گوتووم هەشت کارتی دەنگدان لە سەتڵێکی خۆڵدا لە شوێنێک دۆزراونەتەوە، کەناڵێکیش باسی ئەوەی کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دەنگدانی لە رووبارێک دۆزیوەتەوە.. من دڵنیام ئەگەر ئەو کارتانە ناوی منیان لەسەر بووایە ئەوا فڕێیان دەدان و ئاشکرایان نەدەکردن".

ئێستا ترەمپ کێشەی لەگەڵ رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی هەیە و لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئاستی ئامادەیی بۆ رادەستکردنی دەسەڵات بە رکابەرە دیموکراتەکەی دەڵێت "با بزانین چۆن دەبێت".

ئەم وەڵامەی ترەمپ هەرایەکی زۆری نایەوە، بەتایبەتی لەلای دیموکراتەکان. نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند "من بیری ترەمپ دەهێنمەوە، تۆ لە کۆریای باکوور نیت، لە تورکیا نیت، لە رووسیا نیت و جێی ئاماژەشە پێت بڵێم جەنابی سەرۆک ترەمپ تۆ لە سعودیەش نیت، تۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایت کە وڵاتێکی دیموکراسییە. بۆیە جەنابی سەرۆک بۆ هەوڵنادەیت بۆ ساتێکیش بێت رێز لە سوێندی یاسایی سەرۆکایەتییەکەت بگریت؟"

لەدوای بەڵێنی میچ مەکۆنڵ، سەرۆکی زۆرینە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە بەڕێوەچوونی گواستنەوەیەکی ئاشتییانەی دەسەڵات؛ کیڤن ماکارت، سەرۆکی کەمینەی کۆماری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بەڵێنەکەی پشتڕاستکردەوە.

سەرۆکی کەمینەی کۆماری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند "رادەستکردنێكی بێ کێشەی دەسەڵات دەبێت و باوەڕم وایە سەرۆک ترەمپ ئەو کارە بە باشی ئەنجامدەدات و نیشتمان یەکدەخاتەوە لەبری ئەوەی بەرەو پەڕگیریی بیبات. با لێرە بەڕوونی پێتان بڵێم، رادەستکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی زۆر باش و بەبێ هیچ کێشەیەک دەبێت. ئەم وڵاتە بەم جۆرە بووە و هەر بەو جۆرەش دەبێت و دەمێنێتەوە".

بە درێژایی مێژووی 231 ساڵەی سوێندخواردنی یاسایی ئەمریکا، تەنیا یەک جار ئەو پرۆسەیە بۆ ماوەی 24 کاژێر دواخرا و ئەمریکا لەو ماوەیەدا بەبێ سەرۆک مایەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif