له‌ باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ درا

ليست هناك تعليقات


گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌وامی ئاسایی له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 3ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (8:00)بەیانی تا (3:00) دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "جەختدەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیاندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (1)ی ئەنجومەنی وەزیران لە 15/ 7/ 2019 و بڕیاری (52) لە 5/ 5/ 2020.

جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی راسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی راژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستثێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (8:00)بەیانی تا (3:00) دوای نیوەڕۆ.

هەروەها پێویسته‌ له‌ كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق