قسەکردن بە ئینگلیزی زیاتر کۆرۆنا دەگوازێتەوە

ليست هناك تعليقات



لێکۆڵینەوەیەکی نوێ پێشبینیی ئەوە دەکات کە قسەکەران بە زمانی ئینگلیزی لە کاتی قسەکردندا زیاتر پرژی لیکی دەمیان بخەنە هەواوە کە وایان لێدەکات زیاتر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکەنەوە.

جا لەبەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی پژگی لیکی دەمەوە بڵاودەبێتەوە، رەنگە چۆنیەتیی جووڵاندنی زمانیش بە رێژەی جیاواز لە نەخۆشییەکەدا بەشدار بێت. ئەوەیش پەیوەندیی بە شتێکەوە هەیە کە پێی دەڵێن دەنگە نەبزوێنەکان کە زیاتر پژگی لیک دەخەنەوە هەواوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی هەواوە دەگوازرێتەوە

هەموومان دەزانین کە کۆکە و پژمە بەکتریاکان دەگوازنەوە کە هەموو ساڵێک تووشی هەڵامەت دەبین. ئەو بڵاوبوونەوەیەش بەهۆی ئەوەوەیە کە کۆکە و پژمە بە خێراییەکی زۆر ڤایرۆس لە لووت و قوڕگەوە دەردەپەڕێننە هەوای دەوروبەرمان. ئەوە بۆیە پێمان دەگوترێت لەکاتی کۆکەدا دەست بە دەممانەوە بگرین و زۆر دەستەکانمان بشۆین وەک رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جیهانگرەوە بووە مایەی ئەوەی لێکۆڵینەوە بکرێت کە نەک تەنیا کۆکە و پژمین ڤایرۆسەکە دەخەنە هەواوە، بەڵکو قسەکردنی ئاساییش رۆڵی دەبێت. ئەوەیش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بوو بۆ ئەو رێنماییەی کە دەبێت هەمووان دەمامک بەکاربهێنن و نزیکەی مەتر و نیوێک لێک دوور بن. ئێستا وادیارە هەموو قسەکردنێک نابێتە هۆی دەرپەڕینی هەمان بڕ پژگی لیک. بەڵکو دەکرێت ئەوە پەیوەندی بە جۆری ئەو زمانەوە بێت کە قسەکەرەکە پێی دەدوێت.

یەکێک لە تێبینییەکان کە رەنگە لەبارەی چۆنیەتیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە جیاواز بێت، پشتی بەستووە بە زمانی قسەکردن کە لە چین سەرنجی دراوە. ئاشکرایە کە ئەوەش بەس لە ماوەی کۆڤید-19دا نەبووە، بەڵکو لە ماوەی یەکەم بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لەگەڵ سارس-کۆڤ-1 لە باشووری چیندا بوو.

لەو سەردەمەدا کە گەشتیاری ژاپۆنی زیاتر لە گەشتیاری ئەمریکی لە باشووری چین بوون، کەچی 70 ئەمریکی تووشی ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-1 بوون بەبێ ئەوەی هیچ ژاپۆنییەک تووش ببێت. ئەو کاتە یەکێک لە لێکدانەوەکان لەلایەن زانایانەوە بریتیبوو لە زمانی قسەکردن. ئەو باتەیش گرنگە، چونکە زمانی ئینگلیزی زیاتر لە زمانی ژاپۆنی دەنگی نەبزوێنی هەواداری تێدایە.

دەنگە نەبزوێنە هەوادارەکان پژگی لیک دەخەنە هەواوە

ئەو دەنگە نەبزوێنە هەوادارانەی ئینگلیزییش بریتین لە /p/، /t/ و /k/ کە ئەو دەنگانە وا دەکەن پژگی لیکی دەمی قسەکەر زیاتر بخرێتە هەوا.

هەر بەو هۆیەشەوە لێکۆڵەران لە زانکۆی رودن لەوەیان کۆڵییەوە کە ئاخۆ ئەو کەسانەی بە زمانێک دەوێن کە دەنگی نەبزوێنی هەوایی زۆر تێدایە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەنێویاندا زۆرە یان نا.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر داتای 26 وڵات کراوە کە لە 23ی ئاداری 2020ـەوە زیاتر لە 1000 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە. وڵاتەکانیش بەو شێوەیە پۆلێن کراون کە زمانەکەیان دەنگی نەبزوێنی هەوایی تێدایە یان نا. داتاکە زمانی زۆری تێدایە کە یەکێکیان ئینگلیزییە.

لە داتاکەدا ئەو زمانانەی دەنگی نەبزوێنی هەواییان تێدایە ژمارەی تووشبوویان زیاترە. ئەم وڵاتانە لە هەر ملیۆنێک کەس 255 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبوو، لە کاتێکدا ئەو وڵاتانەی کە لە زمانەکەیاندا کەمتر دەنگە نەبزوێنە هەواییەکان بەکاردەهێنن لە هەر ملیۆنێک کەس 206 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبوو. ئەمە نابێتە بەڵگەیەکی ئاماری، بەڵام گومانی تێدانییە کە تێبینیکردنەکە شتێکی سەرنجڕاکێشە.

ئەوە گرنگ نییە بە چ زمانێک دەدوێین، بەستنی دەمامک رێگەچارەیەکی کردەییە بۆ بەرگرتن بەم کێشەیە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif