ئایا مستەفا کازمی کاریزمایە وە سەرکردەکانی کورد شکست خواردون ؟

ليست هناك تعليقات

د.ئەرسەلان سەیدزادە
-
لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا ویستم خۆم بە دووربگرم لە کۆی سەردانەکەی کازمی بۆ کوردستان هەروەها نەچمە خانەی پیاهەڵدان وە ڕەخنەگرتن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق .

کاتێک دەمانەوێت ڕاڤەی هەر چەمکێک بکەین پێویست دەکات ڕاڤەیەکی ئەکادیمیانەی بۆ بکەین بەڵام هەر کاتێکیش کە دەمانەوێت بڕیار لەسەر هەرشتێک بدەین دەبێت ڕاڤەیەکی لۆژیکانەی بۆ بکرێت .

کاریزمابوون ئەو توانایەیە کە مرۆڤ لە خۆیدا پەرەی پێدەدات بۆ ئەوەی سەرنجی بەرامبەرەکەی بۆ خۆی ڕابکێشێت وە کاریگەری خۆی لەسەر چواردەورەکەی دروست بکات ، بەم پێیە ئاسانە لە چ کاتێکدا تۆ بتەوێت کاریزمایی خۆت نیشان بدەیت لە ڕێگای وشەی بەهێز ، ئامادەبونی بەهێز بە نیشاندانی هێمنی و لەسەرخۆیی وە ڕێزگرتن لە بەرامبەر .

کاتێک کە دەمانەوێت قسە لەسەر کاریزمایی کازمی بکەین لە ڕوی چەمکەوە کازمی هەوڵی داوە ئەم پرێنسیڤانە لە خۆیدا بنیاد بنێت وە نمایشی بکات ، بەڵام ئەگەر وەک چاودێرێک بمانەوێت هەڵسەنگاندنێک بکەین بۆ ماوەی ئەم چەند مانگەی وەک سەرۆک وەزیران دەست بە کاربووە هێشتا زووە بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە .

چونکە دەسەڵاتەکانی کازمی کاربەڕێکەرە وە ماوەیەکی دیاریکروە هەتا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا .

بەڵام چی وایکردووە کە لە کوردستاندا هاوڵاتیان کازمی نەک هەر بە کاریزما دەزانن بەڵکو بە فریادڕەسیش ناوی دەهێنن ، چونکە هاوڵاتیان لەم هەرێمەی خۆماندا شکستی سی ساڵەی دەسەڵاتی هەرێمیان بینیوە وە هیچ تروسکەیەکی هیوا چاوەڕێ نەکرێت لەم دەسەڵاتە جگەلە پاشەکشێ بە ڕەهەندە نیشتمانی و نەتەوەییەکان وە فرۆشتنی دۆزی کورد لە پێناوی کورسی دەسەڵات ، واقعی حاڵە وایکردووە خەڵک چاوەڕێی لیستی هیوای کازمی بێت نەک لیستی بەناو کوردایەتی بێت .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif