جێگرەوەی سۆران عومەر سوێندی یاسایی دەخوات

ليست هناك تعليقات

رۆژی سێشەممە 08-09-2020، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە بڕگەکان تایبەت کراوە بە سوێندخواردنی پاڵێوراو (عومەر عەبدوڵڵا فەتاح) لە شوێنی ئەندامی پەرلەمانی دەستلەکارکێشاوە (سۆران عومەر) بەپێی حوکمی ماددەی 27 لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
عومه‌ر عەبدوڵڵا فەتاح، ناسراو بە عومەر گوڵپى
-  ساڵی‌ 1977 له‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان له‌ دایكبووه‌
- لە بنەماڵەیەکى نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێڕبووە و باوکى پێشمەرگە بووە و دوو براى شەهیدى سەنگەرى بەرگرین لە کوردستانە و لە ساڵی ١٩٨٩ لە ئەمنی سلێمانی بەعس گوللەبارانی كردوون

- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس، پسپۆڕى زانستى (ئامار)، زانکۆى سلێمانى لە ساڵانى 1999-2003 
- هەڵگرى بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر له‌ (به‌ڕێوه‌بردن) له‌ پسپۆڕی‌ (به‌ڕێوه‌بردنی‌ سامانی‌ مرۆیی‌)، لە ساڵانى 2011-2014 
-سکرتێرى رێکخراوى قوتابیانى کوردستان2008
- بەڕێوەبەرى بەرنامەکانى کەناڵى ئاسمانى پەیام لە 2009-2011
- رۆژنامەنووس لە ساڵى 2000-2015
- ئەندامى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى (کوردستان) و (جیهان).
- مامۆستا لە ئامادەییەکانى پەروەردە لە ساڵانى 2003 بۆ 2014
- راهێنەر لە بەڕێوەبەرایەتى مەشق و راهێنانى پەروەردەیى سلێمانى 2014-2015 
- مامۆستاى وانەبێژ لە زانکۆکانى (سلێمانى، گەشەپێدانى مرۆیى، پۆلى تەکنیک) لە ساڵى 2014-2015
- بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى لە 24-05-2015 و بەردەوامە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق