ئه‌مریكا دوو پێشنیاز ده‌خاته‌ به‌رده‌م كازمى.."یان ئێمه‌ یان خۆت لێیان ده‌ده‌ین"

ليست هناك تعليقات



ئەمریکا بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاته‌كه‌ى له‌شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق دابخات، به‌گوێره‌ى دواین هه‌واڵیش، هێزه‌ ئەمنیەکان ناوچەى سەوز چۆڵده‌كه‌ن‌و فیرقەیەکى تایبەت سەرپەرشتى پاراستنى ئەگرێتە ئەستۆ، میدیا عێراقیه‌كانیش بڵاویانكردۆته‌وه‌، باڵیۆزى ئه‌مریكا به‌غداى جێهێشتوه‌، دواى هه‌وڵه‌كانیش كازمیش بۆ په‌شیمان كردنه‌وه‌ى ئه‌مریكا، به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ دوو پێشنیازیان به‌كازمی داوه‌.

ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ى داده‌خات
میدیا عێراقیه‌كان به‌په‌له‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، ئه‌مریكا باڵیۆزخانەی وڵاته‌كه‌ى لەبەغدا ده‌خستوه‌و کارمەندانى باڵیۆزخانه‌كه‌ش ئۆفیسەکەیان جێهێشتوەو باس له‌وه‌شده‌كرێت، ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا به‌غدای به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان جێهێشتبێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و زانیاریه‌ پشتڕاست نه‌بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌رى هێرش هه‌بوه‌
تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز باسی له‌وه‌كردوه، پێده‌چێت رۆژی دووشه‌ممه‌ بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا بدرێت، به‌هۆی بوونی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌.

هێزه‌ عێراقیه‌كان ناوچه‌ى سه‌وز چۆڵده‌كه‌ن
زانیاری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ هێزە ئەمنیەکانی عێراق ناوچەى سەوز چۆڵدەکەن و فیرقەیەکى تایبەت سەرپەرشتى پاراستنى ناوچه‌كه‌ دەگرێتە ئەستۆ كه‌ نوێنه‌ری وڵاتان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی تیادایه‌.

چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایانگه‌یاندووه‌، زانیاریان هەیە هێرش ده‌کرێتەسەر باڵیۆزخانه‌كه‌یان لەبەغدا، بەمەبەستى دەستبەسەركرتنى چەند راهێنه‌ێکی وڵاته‌كه‌، به‌ڵام تائێستا دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاریان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

تره‌مپ هاته‌سه‌رخه‌ت
هاوكات كۆشكی سپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامده‌ده‌ت، پێده‌چێت له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی ئه‌ندامانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌به‌غدا زانیاری بخاته‌ڕوو.

پێشتر نامه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمار كرابوو
پێشتریش مایک پۆمپیو نامه‌یەکی نهێنی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کردبوو تێیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەیان لەبەردەم دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکادایە بۆ واژۆکردن.

"داخستنى باڵیۆزخانه‌ تاكتیكه‌"
چەند میدیایەکی ئەمریکیش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئەمریکا تاکتیکەو بۆ ماوەیەکی کاتییە، چونكه‌ ئەمریکا دەیەوێت هێرشبکاتەسەر گروپە شیعەکان‌و دەیەوێت له‌وكاته‌دا سەفارەتەکەیان پارێزراو بێ.

ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، دەسەڵاتدارانی عێراق لەگفتوگۆی چڕدان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تا قەناعەتیان پێبکەن باڵیۆزخانەکەیان دانەخەن.

ئه‌گه‌رى كوده‌تا هه‌بوه‌ له‌عێراق
چه‌ند زانیاریه‌كیش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، ئەگەرى کودەتاش لەئارا هەبووە کە هاوکات لەگەڵ کودەتا هێرشبکرێتەسەر باڵیۆزخانه‌ى ئەمریکاو چەند وڵاتیکى دیكه‌ تاوه‌کو چەند دبلۆماتکارێک ده‌ستبه‌سه‌ربكه‌ن‌و بیکەنە کارتێک تا لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپى‌و ئەمریکى مامەڵەى پێوە بکەن، هاوشێوه‌ى ئێرانییەکان كاتێك لەسەرەتاى شۆڕشى ئێران زۆر سودیان لەبارمتە ئەمریکیەکان بینى.

كازمى هانا بۆ ئه‌وروپیه‌كان ده‌بات
دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌به‌غدا، واشنتۆن پۆست بڵاویكردۆته‌وه‌، مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ھاناى بۆ ئەوروپییەکان بردوه‌ تا ئەمریکا ناچاربکەن بەبڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەیدا بچێتەوە.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، ئەوروپیه‌كان گرەنتیانداوه‌ته‌ کازمی ئەگەر ئەمریکاش بکشێتەوە ئەوان لەعێراق ناکشێنەوە.

ئه‌مریكا چى به‌كازمى وتوه‌؟
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ئەمریکا بەکازمی وتوە، بەمەرجی ئەوپەڕی مامەڵەی توندی حکومەت بەرامبەر میلیشیاکان لەعێراق ناکشێنەوە.

به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ کازمی خراوەتە نێوان دوو بژاردەوە، یان خۆی به‌هێز لەمیلیشیاکان بدات یان بوار بەئەمریکا بدات لێیان بدات.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق