پیتاندنی یۆرانیۆم و سەرەتایی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل‌

ليست هناك تعليقات

 



رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بەڵگەنامەیەكی نهێنی بڵاوكردووەتەوەو كە تیایدا هاتووە عەرەبستانی سعودییە سەرقاڵی یەدەگی مادە سەرەتاییەكانی یۆرنیۆمەو پێدەچێت ئەوەش سەرەتایەك بێت بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە سەرقاڵی ئەوەیە بنەڕەتێك بۆ پیتاندنی یۆرانێوم دابنێت و هەموو ئەو مادانەش لەنێو خاكی وڵاتەكەی خۆیەوە بەرهەمدەهێنێـت، بەشێك لە شرۆڤەكارانیش وا لێكی دەدەنەوە هەنگاوی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئەوەبێت كە ئەمەریكا چاوپۆشی لێبكات و ئیسرائیلیش پشتیوانی بكات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو رۆژنامەیە كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوی كردووەتەوە پسپۆڕانی چینی و شارەزایانی جیۆلۆجی چینی سەرقاڵی ئەوەن كە لەنێو خاكی عەرەبستانی سعودییەدا مادە سەرەتاییەكانی یۆرانیۆم كۆگابكەن و ئامادەكاریی بكەن بۆ ئەوەی سەرەتایەك دابنێن بۆ ئەوەی لەبواری ئەتۆمیدا ڕیاز بچێتە پێشەوە، شارەزایان باس لەوەش دەكەن ناوهێنانی پشسپۆڕانی چینی بۆ هاوكاریی كردنی عەرەبستان تۆڕێكی دیكەی ئەمەریكیەكانە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە قاچیان لەو ململانێ یەوە بئاڵێنن كە ماوەیەكە ئەمەریكیەكان دەستیان داوەتێ. هەروەك باس لەوەش دەكرێت عەرەبستانی سعودییە بە خیراییەكی گەورە بەرەو پەیداكردنی چەكی ئەتۆمی هەنگاو هەڵدەگرێت.

وەك رۆژنامەكە باسی كردووە لە هەندێك ناوەندی پەیوەندیداری ئەتۆمیدا نیگەرانی و دڵەڕاوكێی دروستكردووە، هەربۆیە عەرەبستانی سعودییە نەرمییەكی نواندووە لە بارەی گرێدانەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل.

ڕاپۆرتەكەی گاردیان باس لەوە دەكات بەدرێژایی ساڵی ڕابوردوو لەو بیابانە گەرمانەی عەربستانی سعودییەدا تیمە چینییەكە سەرقاڵی گەڕان و كۆكردنەوەی مادە سەرەتاییەكانی یۆرانیۆم بوون، بەتایبەتی لە سێ شوێنی دیاریكراوە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و بەشی باكووری رۆژئاوا، وەك ڕۆژنامەكە باسی كردووە تا ئێستا زیاتر لە 90 هەزار تەن مادە سەرەتاییەكانی یۆرنیۆم كۆكراوەتەوە.

وەك گاردیان باسی دەكات ئەو بڕە كۆكراوەیە وەك كارێكی سەرەتایی و دامەزراندنی بەردی بناغەیە، و ئەگەر سعودییەكان بیانەوێت كارەكەیان سەربگرێت بێگومان پێویستیان بە هەنگاوی دیكەش دەبێت و دەبێت ئەو وڵاتە هەموو حساباتێكی خۆیان كردبێت چ لە ڕووی تێچوون و باری ئابوورییەوە یانلایەنی سیاسی و ئەمنی و نێو دەوڵەتی، كە چاودێران پێیان وانییە ئەو وڵاتە لە خۆیەوە هەنگاو هەڵبگرێت و بەدزییەوە ئەو كارە بكات و خۆی بخاتەوە هەمان ئەو كێشانەی كە ئێران هەیەتی لەگەڵ وڵاتەزلهێزەكان و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتدارانی سعودییەو رۆژئاواش بە درێژایی مێژووی درووست بوونی ئەو وڵاتە لەباشیدا بووەو هیچ كات نەگەشتووەتە ئاستی نیگەرانی.

گاردیان باس لەوە دەكات سعودییەكان خۆیان یەكلایی كردووەتەوە كە دەبێت دواجار ببنە خاوەنی پیتاندنی یۆرنیۆم و كارگەی ئەتۆمی، ئەو كارەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كاریگەریی دەبێت و ڕەنگە نەخشەو ژمارەی ئەو وڵاتانەش دەستكاریی بكات كە خاوەنی چەكن و پێدەچێت ئەو كارەش بە مەترسی ناو دەبات لەبەر ئەوەی وڵاتێكی دیكەی عەرەبی لە دوای ئیماراتی عەرەبی دەبێتە خاوەنی هێزی ئەتۆمی و گەورەترین نەیاری وڵاتی ئێرانیشە لەناوچەكەدا كە ئەویش خاوەنی كارگەو بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمییە.

وەك رۆژنامەكە باسی دەكات هەنگاوەكانی عەەربستان بۆ بەدەستهێنانی ئەتۆم نوێ نییەو لە ساڵی 2018 ەوە شازادەی ئەو وڵاتە محەمەدی كوڕی شا سەلمان گوتوویەتی ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە سەر پیتاندنی یۆرانیۆم ئەوا ئێمەش بە مافی خۆمانی دەزانین دەست بدەینە ئەو كارە.

بۆ ئەو مەبەستە ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەكان و شارەزایانی بواری ئەتۆمی پێیان وایە لە 2019 وە تائێستا عەرەبستانی سعودییە دەستی داوەتە پرۆژەكەی و ئەو بڕە سووتەمەنییەی كە بەرهەمی دەهێنێت و بەهۆی كۆرۆناوە نایفرۆشێت و نایخاتە بازاڕی نەتەوە بۆ ئەو پرۆژانە تەرخانی دەكات .

گاردیان باسی لەوەش كردووە كە نەیتوانیوە بەتەواوی پشتڕاستی ئەو ڕاپۆرتانە بكاتەوە كە لە لایەن پەیمانگای جیۆلۆجی پەكین و داەمەزراوەی ئەتۆمی نیشتیمانی چینەوە بڵاوكراونەتەوەو باس لەوە دەكەنكە هاوكاریی سعودییەكانیان كردووە لە بواری جیۆلۆجیدا، كە بۆچ مەبەستێكە هاوكارییەكەیان و ئامانجی ئەو وڵاتەشیان تێدا ڕوون نەكردووەتەوە.

بەڵام ئەوەی كە زانراوە ئەوەیە عەرەبستانی سعودییە هێشتا كاری بە پیتاندن و دەستپێكی كارگەكانی نەكردووە، بە پێی ڕێككەوتنە نێو دەوڵەتیەكانیش ئەو بڕەی كە عەرەبستانی سعودییە كۆی كردووەتەوەناچێتە نێو پرۆسەی چاودێركردنی لایەنی پەیوەندیدارەوە - ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهان – وەك رۆیتەرز باسی دەكات ئەو جۆرە وڵاتانەی كە خاوەنی بڕێكی كەمن لە مادە سەرەتاییەكان و نەچوونەتە قۆناغی پیتاندن ناكەون ژێر چاودێری ئەو ئاژانسەوە.

خۆئەگەر عەربستانی سعوودییە دەستی برد بۆ پیتاندن و زیادكردنی ئەو بڕەو خستیە بوواری جێبەجێكردنەوە، ئەوا ئەو كات ئاژانسەكە بە ئەركی خۆی هەڵدەستێت و دەست بە كارە یاساییەكانی خۆی دەكات، وە بە پێی ڕاپۆرتەكەی گاردیان هێشتا عەرەبستانی سعوودیە نەچووەتە ناو پرۆتۆكۆلەكەوە. بەڵام چاودێران باس لەوە دەكەن ئەوە بەرتیلێكی رۆژئاوایە بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل خێراتر و توندوتۆڵتر بكاتەوە. ڕاپۆرتی پەیسەر پرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif