وەزارەتی رۆشنبیری: له‌مه‌ودوا ژمارەی سپاردنی کتێب بەشێوەی مەرکەزی دەدرێت

ليست هناك تعليقات

 


وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا ژمارەی سپاردنی کتێب بەشێوەی مەرکەزی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت.

لەفەرمانێکی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە رێککەوتی ٢٤ی ئەم مانگەو واژۆی حەمە حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری‌ له‌سه‌ره‌، هاتووە، "پاڵپشت بەرێنمای ژمارە (٦) ساڵی (١٩٩٩)ی وەزارەتمان، کە تایبەتە بەپێدانی ژمارەی سپاردن بۆ چاپکردنی کتێب، بێگومان پێدانی ژمارەی سپاردن ئەرکێکی گەورەو لێپرسراویەتی رۆشنبیریی ئەخلاقییە. بۆیە لەدوای دەرچوونی ئەم فەرمانە بەشێوەیەکی مەرکەزی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "پێویستە ئەم ئەرکە زۆر بە گرنگی و بایەخپێدانەوە جێبەجێبکرێت و تیایدا رەچاوی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی و نەتەوەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەکان بکرێت و شیرازەی کۆمەڵایەتی پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەکان تێکنەدات".

هەر لەفەرمانە وەزارییەکەدا هاتووە، "بۆیە بڕیارماندا پێش پێدانی ژمارەی سپاردن، لەلایەن لیژنەیەیەکی شارەزای ئەو بوارەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوبراو پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکان بکرێت و دواتر ژمارەی سپاردنیان پێبدرێت و ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت".






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق