بە یاریزانی کوردەوە بەشداری لە خولی عێراقدا دەکات

ليست هناك تعليقات


یانەی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق دەستپێکرد، جیاواز لە وەرزەکانی رابردوو بەشێکی زۆری یاریزانانی یانەکە کوردن.

دوای گەڕانەوەی رادان گاسانین، راهێنەری یانەکە، هەولێر مەشقەکانی دەستپێکرد، بە ئامانجی ئەوەیە بەشێوەیەکی باش بۆ دەستپێکردنی خولەکە ئامادەبن و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بکەن.

دکتۆر عەبدوڵڵا مەجید، سەرۆکی یانەی هەولێر بە رووداوی گوت، چوار یاریزانی پیشەگەر دەگوازنەوە یانەکەیان، بۆ ئەوەش لەگەڵ چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەی سووریا لەسەر هێڵن، بەڵام ئەو یاریزانانەی دەگوازنەوە، دەبێت راهێنەر دەستنیشانیان بکات.

رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی عێراق 25ـی مانگی داهاتوو بەبەشداریی 20 یانە دەستپێدەکات، رۆژی 29ـی ئەم مانگە تیروپشکی خولەکە رادەکێشرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif