شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێم گە‌یشتە‌ بە‌غدا

ليست هناك تعليقات


شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، ‏جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان، گە‌یشتە‌ ‏بە‌غدا.‏

سە‌میر هە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی هەرێمی ‏كوردستان ر‌ایگە‌یاند ئامانجی سەردانی شاندەكەی ‏حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان، بە‌ردە‌وامیدانە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كانی نێوان ‏هە‌رێمی كوردستان ‌و حكومەتی عێراق ‌و گوتیشی "گفتوگۆكان لە‌بارە‌ی ‏كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان دەبێت بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ‏هە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پرۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ‏گشتی عێراق بۆ ساڵی2021".‏

گوتەبێژەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختی ‏لەوە كردەوە حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ ‏رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داهاتی نە‌وتی و ‏نا نە‌وتی و داهاتی دە‌روازە‌ سنوورییە‌كان ‌و گوتیشی "هە‌ر ئە‌مڕۆ ‏كۆبوونە‌وە‌كان دە‌ستپێدە‌كە‌ن و چە‌ند لیژنە‌یە‌كی لاوە‌كیش پێكهێنراوون ‏بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سەر وردە‌كاری یاسایی بابە‌تە‌كان گفتوگۆ بكەن و ‏دە‌رچە‌یە‌كی هاوبە‌ش دیاری بكە‌ن بۆ گرفتە‌كان". ‏

تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لەنێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە، بەڵام باسی چەند سیناریۆیەک بۆ رێککەوتن دەکرێت.

شێروان میرزا،  ریگەیاند، ئاراستیەیەك هەیە كە ئیدی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، واز لە رێژەی سەدی بهێنرێت، چونكە بەغدا هیچ كاتێك پابەندی ئەوە نەبووە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەو رێژەی خۆی دیاریدەكات بە تەواوەتی بدات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەدات، بەپێی رێژەی دانیشتووانی عێراق بێت دەبێت پشكی هەرێمی كوردستان نزیكەی 15% بودجەی عێراق بێت، بەڵام بەغدا پابەندی ئەوە نابێت، هیچ كاتێك ئەو رێژەیەی لە بودجە بە تەواوەتی نەناردووە، بۆیە رێككەوتن لەسەر بڕێك پارە دەكرێت نەك رێژەی سەدی.

پێشتر بەغدا ‌و هەولێر لەسەر ئەوە رێككەوتن تاوەكو پەسەندكردنی پرۆژە ‏یاسای بودجەی 2021ی عێراق، بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی ‏كوردستان بنێرێت ‌و هەرێمی كوردستانیش 50% داهاتی خاڵە ‏سنوورییەكان رادەستی بەغدا بكات.‏ بەڵام گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان هەردوولا بۆ بودجەی ساڵی 2021 و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لەو بودجەدا بەر لە ناردنی بۆ پەرلەمان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif