نەوت بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركرد

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بە رێژەی 2% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، نرخی نەوت بەهۆی دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەمڕۆ پێنجەشەمدا، بۆ هەوڵی رێکخراوی ئۆپێک بۆ پابەندن بە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەم دەگەڕێتەوە. ئۆپێک داوای لە ئەندامەکانی کردووە، زیاتر پابەندی بڕیارەکە بن.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 43 دۆلار و 30 سەنت بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بە 40 دۆلار و 97 سەنتە.

بەهۆی دابەزینی نرخەکەی، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت زیانی زۆریان بەرکەوتووە و هێشتا داهاتووی بازاڕی نەوتیش ناڕوونە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق