كازمی ڕوونكردنەوە دەدات

ليست هناك تعليقات

كازمی لەبارەی گۆڕانكاری لە هەندێك پۆستدا و ناڕەزایی چەند لایەنێك بۆ ئەو هەنگاوە، هاتە دەنگ و وتی، ئەو گۆڕانكارییانە پێویست بوون بۆیە ئەنجامدراون.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوێنێ دووشەممە 14ی ئەیلول زنجیرەیەك ڕێوشوێنمان خستەڕوو بۆ چەند گۆڕانكارییەكی پێویست لە چەند پۆستێكی گرنگدا، ئەو هەنگاوە كاردانەوەی بەداودا هات".

لەبارەی ئەو گۆڕانكارییانەوە كازمی ڕایگەیاندووە، "ئەو گۆڕانكارییانە پێویستن و بەشێوەیەكی یاسایی و كارگێڕی ئەنجامدراون، تەنانەت هەندێك لەو بەرپرسانە كاتی یاسایی خۆیان تەواو بووە لەو پۆستانەدا".

بۆ جێگرەوەی ئەو كەسانەی دووردەخرێنەوە ناوی كەسانێك پێشنیار كراون، كە لە خودی دامەزراوەكە ناویان بەرزكراوەتەوە بۆ شوێنگرتنەوە یان چەند كەسێكی پسپۆڕ و شارەزان، وەك كازمی ئاماژەی پێكردووە، ئەوەشی وتووە، "لە پركردنەوەی ئەو شوێنانەدا پشت بە پێوەری دەستپاكی و ئەزمون بەستراوە، لەگەڵ هاوسەنگی نەتەوەیی".

سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە سیاییەكان كردووە، بە بەرپرسیارییەتییەكی نیشتیمانییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و ئەو هەنگاوانەشی بە پێویستن و بۆ بەرژەوەندی وڵات ناوبردووە.

ئەو وتانەی كازمی پاش ئەوە هاتن، كە دوێنی دووشەممە 14ی ئەیلول، گۆڕانکاری لە پۆستی بریکاری هەشت وەزارەتی کابینەکەیدا ڕاگەیاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق