خۆبەخش لە فەرمانگە حكومیەكان

ليست هناك تعليقات

فلاح مستەفا سدیق
-
لەو کاتەوە کەدامەزراندن راگیراوە دیاردەیەك لەفەرمانگە حکومییەکان سەریهەڵداوە بەناو وەرگرتنی خۆبەخش بۆ ڕاپەراندنی کارەکانی ناو ودەرەوەی ئەو فەرمانگانە، من لێرەوە رووی یاسایی ئەو بابەتە دەخەمە روو ودواتر داواکارم لەبەرێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا وفەرمانگەی داواکاری گشتی بەدواداچونی جدی بکەن بۆ ئەو بابەتە چونکە جگە لەزیان وبەهەدەر دانی مالی گشتی جۆرێکە لەبلاوکردنەوەی بێکاری دەمامك دار لەناو فەرمانگەکانی دەولەت کەدەیان وسەدان فەرمانبەری هەیە وکار نییە بیکەن، بەلام بەبیانووی خۆبەخش کاکی بەرێوەبەر دەیان کەسی هێناوە وکاری گرنگی فەرمانگەکەی پێ داون کە لەرووی یاساییەوە نا یاساییە.

کاری خۆبەخش کارێکی پیرۆزە ودەکرێت لەچوارچێوەی رێکخراویی ویان ئایینی بەکار بهێنرێن بەلام لەناو فەرمانگەی حکومی ورەسمی نا یاساییە، چونکە ئەو خۆبەخشانە فەرمانی دەمەزراندیان نییە وبە پێی مەرجە گشتییەکانی یاسای خزمەتی شارستانی دانەمەزراون.

بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی ژ 24 سالی 1960 کارپێکراو لەهەرێمی کوردستان چەندین مەرج دیاری کراون بۆ دامەزراندن وبۆ ئەوەی ناوی فەمانبەری گشتی لێ بنرێت دەبێت لەکەسانی خاوەن دەسەلات فەرمانی دامەزراندیان بۆ دەرنچێت ولەپاش یەك ساڵ جێگیر بونیان بۆ بکرێت، ولەپاش ئەوە کەل وپەل ونهێنی فەرمانگە بخرێتە زێر دەستی ویان رێگەی پێ دەدرێت فەرمانی کارگێری دەربکات، وهەر کاتی فەرمانبەری گشتی سەرپێچی کرد لەو بابەتانەی باسم کرد ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەولەت ژ 14 ی سالی 1991 لەمادەی 5.

بەلام کاتێك خۆبەخشێك مالی دەولەت دەخرێتە ژێر بەرپرسیارێتی ویان نهێنی فەرمانگە دەکەوێتە ژێر رکێفی ویان فەرمانی سزادان بۆ هاولاتیان دەرئەکات بەپێی چی یاسا ورێنماییەك ئیجرائاتی لەگەل دەکرێت؟

لەناو فەرمانگەکانی سلێمانی دەیان فەرمانبەر بێ کارن چونکە کارێك نییە بیکەن بەلام بەدەیان خۆبەخش هێنراون وئۆتۆمبیلی حکومی وکەل وپەلی دەولەت خراوەتە ژێر دەستیان لەبەر نزیکیان لەبەرێوەبەری فەرمانگە وڤۆ داپۆشینی گەندەلییەکانی، هەروەها دەیان خۆبەخش لەچەندین لیژنە هەستیار دانراون وفەرمانی سزادان بۆ هاولاتیان دەردەکەن لەکاتێکدا دەسەلاتی دەرکردنی ئەو فەرمانانەی نییە چونکە فەرمانبەر نین وخاوەن تایبەتمەندی نین.

ئەو جۆرە خۆبەخشانە لەیاسا دا پێیان دەوترێت فەرمانبەری رووکەش کەتەنها بۆ سەردەمانێك دەبێت کەفەرمانگەکانی دەولەت ڕاوەستا بێت بەهۆی رووداوێکی سروشتی یان شەرێکەوە وفەرمانبەرانی گشتی نەتوانن بگەنە سەر شوێنی کارەکەیان، بەلام لەئێستادا ئەو کارە سەرپێچی یاسایە هەر بۆیە بەدواداچوون بۆ ئەم کارە نایاساییە ئەرکی ئەنجومەنی پارێزگا وداواکاری گشتییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif