ئامانجمانە بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل

ليست هناك تعليقات

ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامانجیانە تا ساڵی 2025، بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و ئاماژە بەوەیش دەكات كە لە 2025دا، عێراق دەستبەرداری هاوردەكردنی غاز دەبێت.

ئێحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق وتی،"عێراق كە لەئێستادا پێنج میلۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەرهەم دەهێنێت، ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2025، ئاستی بەرهەمیهێنانی نەوت زیاد بكات و بگەیەنێت بە حەوت میلۆن بەریل لە رۆژێكدا".

لە مانگی ئایاری رابردوودا، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا رێككەوتوون.

عێراق لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا، 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم دەكاتەوە.

هاوكات لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ حەوت ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمكردووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەرهەمهێنانی نەوت بۆ پێنج ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم بكەنەوە كە تا ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت.

وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار وتیشی،"پلانمان هەیە، یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لە كێڵگەی غەراف لە سنووری پارێزگای زیقار بەرهەم بهێنیین".

ئێحسان عەبدولجەبار راشیگەیاند كە لە ساڵی دوای 2030وە، پەنا بۆ وزەی دیكە دەبردرێت و تەنها پشت بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی وزە نابەسترێت و وڵاتانی جیهان پەنا بۆ سەرچاوەكانی نوێی وزە دەبەن كە ئەوەیش خواست لەسەر نەوت و غاز كەم دەكاتەوە.

ئێحسان عەبدولجەبار باسی لەوەیش كرد كە لەئێستادا، بەڕێژەی 80 لەسەدا پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی غاز لە عێراق تەواو بوون و گوتی،"تا ساڵی 2025، ئەو غازەی كە لەگەڵ نەوتدا دەردەهێندرێت، ناسووتێندرێت، بۆیە لەو ساڵەدا، عێراق دەستبەرداری هاوردەكردنی غاز دەبێت".

ئەمەیش لە كاتێكدایە تا ئێستا عێراق بە ئامانجی وەگەرخستنی وێستگەكانی وزەی كارەبا، غاز لە ئێران هاوردە دەكات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif