دایکانی تووشبووی کۆرۆنا چۆن شیر بە کۆرپەلەکانیان بدەن؟

ليست هناك تعليقات

ئەو دایکانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون دەتوانن شیر بە کۆرپەلەکانیان بدەن، بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا دایکان دەتوانن بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک رێکاری تەندروستی شیر بە منداڵەکانیان بدەن.

بەپێی راپۆرتی سەنتەرە ئەمریکییەکە دایکان دەبێت پێش شیرپێدان دەستیان بشۆن، و هەروەها دەمامک بەکاربهێنن بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. بەشێوەیەکی ئاسایی ئەگەر دایکەکە لە کۆرپەلە جیابکرێتەوە باشترە و تەنیا لەکاتی شیرپێدان دەبێت لەگەڵیدا بێت، چونکە شیری دایک کاریگەری و سوودی زۆری هەیە لەسەر تەندروستیی کۆرپەلە.

شیری دایک یەکێکە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی خۆراک و سیستەمی بەرگریی منداڵ بەهێزدەکات. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەگەر دایکان تاوەکو 23 مانگ شیر بە منداڵەکانیان بدەن، ساڵانە 820 هەزار منداڵ لە مردن رزگاریان دەبێت. هەروەها شیرپێدان سوودی تەندروستی بۆ دایکانیش هەیە، و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان کەمدەکاتەوە.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی 700 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە لەکاتی لەدایکبوون و لەڕێگەی شیری دایکەوە لەبەردەستدا نییە.

پێشتر لە کەرکووک منداڵێکی تەندروست لە دایکێکی تووشبووی کۆرۆنا لەدایکبوو و دایکەکەش لە شیردان بە منداڵەکەی بەردەوام بوو، بەڵام پێش شیرپێدان دەستی دەشووشت و پێداویستییەکانی خۆپارێزی بەکاردەهێنا و دواتریش لە منداڵەکە جیادەبووەوە.

منداڵەکە ناوی سارا بوو و دوای لەدایکبوون دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، باوکی منداڵەکە دەڵێت، سەرەتا پشکنینی کۆرۆنایان بۆ هاوژینەکەی کردووە، ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، هەربۆیە لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە بۆ ماوەی نزیکەی 20 رۆژ، کاتی منداڵبوونەکەش بردوویانەتە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif