بەیەكجاری وازی هێنا

ليست هناك تعليقات

ئیکێر کاسیاس، گۆڵپارێز و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەفەرمی وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە یاریکردن راگەیاند.

ئیکێر کاسیاس، لە رێگەی تویتەرەکەیەوە وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند و سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە لە کاروانی وەرزشyی ئەودا یارمەتییان داوە.

کاسیاس کە تەمەنی 39 ساڵە ماوەی 16 ساڵ پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی ریال مەدرید کرد و لە ساڵی 1999 تاوەکو 2015 چەندین نازناوی جیهانی و ئەوروپی و ناوخۆیی بردەوە. لە ساڵی 2015 چووە ریزەکانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی، ساڵی رابردوو لە کاتی مەشقەکاندا تووشی جەڵتەیەکی دڵ بوو، بەڵام ئەوکات پزیشکی یانەکە رۆڵێکی سەرەکی بینی لە رزگارکردنی ژیانی

هەرچەندە کاسیاس نەیدەویست واز لە یاریکردن بهێنێت و زۆر هەوڵیدا پزیشکان رێگەی پێبدەن دەست بە یاری بکاتەوە، بەڵام هیچ پزیشکێک ئامادە نەبوو ئەو سەرکێشییە بکات و هەمووان رێنماییان کرد لەپێناو تەندروستی خۆی واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئیکێر کاسیاس چەندین نازناوی بەکۆمەڵی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەکانی ریال مەدرید و پۆرتۆی پۆرتوگالی بەدەستهێناوە:

1 مۆندیال
2 یۆرۆ
3 چامپیۆنزلیگ
5 لالیگا
2 جامی شای ئیسپانیا
4 جامی سوپەری ئیسپانیا
2 جامی سوپەری ئەوروپا
1 مۆندیالی یانەکان
1 خولی پۆرتوگال


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif