گۆڕانکاریی لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت

ليست هناك تعليقات


گۆڕانکاریی لە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت هەر کۆمپانیایەک بەدەر لە رێنماییەکان ئۆتۆمبێل هاوردە بکات بە پێبژاردن سزادەدرێت.

بە گوێرەی بەیاننامەی ژمارە 45ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی 26/7/2020 دەرچووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان خراوەتەڕوو، وەزارەتی ناوخۆ ئاسانکاریی تەواوی کردووە بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو و سفر کیلۆمەتری لابردووە، لە یەکێک لە خاڵەکاندا دەڵێ، ئۆتۆمبێل دەبێ لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنوورییەکان، هاوکات هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت کلین تایتڵ بێت واتە ژێر ئاوکەوتوو و سووتاو نەبێت و توکمە و شاسییەکانیشی بۆیاخ نەبن.

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی راگەیاندووە کە بڕی 25 هەزار دینار بۆ پشکنینی هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرێت لە دەروازە سنوورییەکان.

وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێ، هەر کۆمپانیایەکی پشکنینی کوالێتی پابەند نەبێت بەم رێکارانەوە بۆ جاری یەکەم بە بڕی 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەگەر دووبارەی کردەوە بڕی سزاکە دوو هێندە دەکرێت، بەڵام بۆ جاری سێیەم بڕی پێبژاردنەکە دەبێت بە 30 ملیۆن دیناری عێراقی، هاوکات ئەگەر کۆمپانیای هاوردەکار بەدەر لە رێنماییەکان ئۆتۆمبێل هاوردە بکات بە بڕی 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە، هەر ئەفسەرێک یاخود کارمەندێکی هاتووچۆ کەمتەرخەمیی بنوێنێت یاخود ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

عەمید فەرەیدوون عومەر ڕایگەیاند، وردەکاریی دەستگیرکردنی چەند پۆلیسێکی هاتووچۆی خستەڕوو و رایگەیاند، ئەو پۆلیسانەی کە مانیان لە کارکردن گرتبوو هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و رێگرییان لە راییکردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان کرد و کۆمپیوتەری کارمەندانی هاتووچۆیان کوژاندەوە و دەیانویست کاری بەڕێوەبەرایەتییەکە پەکبخەن، بۆیە ناچاربووین داوا لە پۆلیسی سلێمانی بکەین هێزێک بنێرن تاوەکو رێگری لە مانگرتووان بکەن.

عەمید فەرەیدوون عومەر راشیگەیاند، ئەوەی ئەو پۆلیسانەی هاتووچۆ کردیان لەگەڵ دیسپلینی کاری سەربازی و کارگێڕیدا ناگونجێ، کە هێزێکی ئەمنی بە چەکەوە بچنە سەر بەڕێوەبەرایەتییەک بیانەوێ بە زۆر کاریان رابگرن، بۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی داوای هێزی پۆلیسمان کرد تاوەکو رێگەیان لێبگرن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif