زێڕ وەك مەرجێک بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری

ليست هناك تعليقات

كوردە باپیر
-
وەکو ئاشکرایە زێڕ وەک بەشێک لەداواکاری و پێویستی دادەنرێت لەپرۆسەی هاوسەرگیریدا ، ئەمە بووە بەبەشێک لە کلتور لە زۆربەی وڵاتان و ئەرک و قورساییەکی زۆر لەسەر ماڵی کوڕەکە دروستدەکات ،

بەگشتی خانمان حەز بەخۆڕازاندنەوە و خشڵ ومتومورو دەکەن وەکو جوانکاری بەکاریبهێنن ، دەکرێت لە بارودۆخێکی وەکو ئێستادا نرخی زێڕ زۆر بەرز بووەو قەیرانی دارایی لەئارادایە ، زیو و کریستاڵ وەکو هۆکاری جوانکاری بەکاربهێنرێت .

من وەکو توێژەرێک چەندین نمونەو چیرۆکی جۆراو جۆرو پەیوەندیدار بە بابەتی زێڕەوەم لایە ، کە هەبووە لەسەر چەند مسقاڵە زێڕێکی زیادە لەو بڕەی ڕێکەوتون ئاژەوەو جیابوونەوە ڕوویداوە ، یان ماڵی کچەکە لەبەر داواکاری لەڕادەبەدەری زێڕ ، ڕێگربوون لە بەیەکگەیشتنی دوو خۆشەویست ، یان بابەتی پەیوەندیدار بەفرۆشتنی زێڕ دوای گواستنەوە و تەداخولکردنی ماڵە باوانی هەردوولا ، یان فرۆشتنەوەی زێڕەکان پاش ماوەیەکی کەم و تووشی زەرەرێکی زۆر دەبن ، ئەمانەو چەندین چیرۆکی دی ، کە لایەنە سلبیەکانی زێڕ لە پرۆسەی هاسەرگیریدا دەسەلمێنێت.

وەکو توێژەرێک پێموایە ، بەشێکی زۆر لەدایک و باوک و خودی بووکە خانیش لە هەڵەیەکی گەورەدان کاتێک شانازی بە کردنی مسقاڵی زێڕی زۆر و بۆر دەکەن لەلایەن ماڵی کوڕەکە وە مەرج نیە ئەوە مایەی خۆشبەختی بێت ، ئەگەر هاوسەرگیری لەسەربنەمای خۆشەویستی نەبێت و لەسەربنەمای ماددە بنیاتنرا جۆرێک لە کۆیلەیی دەخوڵقێنێت ودەبێتە مامەڵەی فرۆشراوو کڕیار لەزۆربەی حاڵەتەکاندا ،

بۆیە لەئێستا ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەخۆداچوونەوە وداوانەکردنی بڕە زێڕێکی زۆر ، پەیوەندی نێوان دوو مرۆڤ وبڕیاردان بۆ پێکەوەژیان لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی بێت و چیتر ئەم پارچە زەردە زیادە ولەڕادەبەدەرانە نەبنە ڕێگر و بەربەست بۆ بەیەکگەشتنیان .



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif