جۆر و ڕێژەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی شیواشۆك

ليست هناك تعليقات

بەهجەت ئەحمد
-بەشی دووەم
لە دوای ڕادەستکردنی کێڵگەی نەوتی شیواشۆک بە فەرمی بە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی، پڕۆسەی هەڵکەندنی بیری نەوت دەستی پێکرد، سەرەتا ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتە نزیکەی ١٤٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە کە ئەمە ئاستێکی زۆر بەرز بوو.

بەڵام سەرەڕای لێدانی ژمارەیەکی بیری زیاتر کە لە ئێستادا نزیکەی ٣٤ بیری نەوتی یە، ئاستی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی زۆر کەمی کردوە، بەپێی زانیاری ڕۆژانە گەیشتۆتە تەنها دە هەزار بەرمیل نەوت، کە بەپێی یاسای نەوت و گازی هەرێم ژمارە ٢٢ ی ساڵی ٢٠٠٧ ئەگەر ئەم ڕێژەیە زیاتر دابەزێت دەبێت ئەو کێڵگەیە کار کردن تێدا ڕابووەستی، چونکە یاساکە ئاماژەی بەوە کردوە هەر کێڵگەیەک بەرهەمی لە خوار پێنج هەزار بەرمیل بێت ڕۆژانە ئەو کێڵگەیە ئابووری نیە.

ئاستی بەرهەمهێنان لە ساڵی ٢٠١٥ وە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد و دابەزی، وەزیری ئەو کاتەی سامانە سرووشتیەکان و کۆمپانیایی بەرهەمهێنان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی مقنعیان نەدا بە ڕای گشتی لەسەر هۆکاری کەم کردنەکە، گۆران ئازاد ئەندامی ئەو کاتەی پەرلەمانی کوردستان، کە بەدواداچوونی لەسەر بابەتەکە کردووە بە باس نیوزی راگەیاند بوو، سەبارەت بە کەمبوونی هەناردەی نەوتی شیواشۆکەوە سەردانی وەزیری سامانە سروشتییەکانیان کردووە، پێیان ڕاگەیاندووە لە کێڵگەی نەوتی شیواشۆک، کەمتر لە ١٨ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەردەهێنرێت، لە وەڵامدا ئاشتی هەورامی پێ ڕاگەیاندوون کە دوو بیری تریش لە سنوری دهۆک ووشکی کردوە!!!!!؟.

لە ئەنجامی ئەم کەم کردنە حکومەتی هەرێم بە پلەی یەکەم توشی زیان دەبێت لەبەر دوو هۆ، یەکەم نەوت تاکە سەرچاوەی گرنگی داهاتی هەرێم، کەم بوونی بەرهەمهێنان واتە کەم بوون و کورتهێنان لە بودجەی گشتی، دووەم زیان بە کۆمپانیایی بەرهەمهێنانەر چونکە ئەو کۆمپانیایە بڕێکی زۆر پارەی خەرج کردوە لە لێدانی بیری نەوتی و دروست کردنی مونشەئاتی نەوتی کە تێچوویەکی زۆری دەوێت، ئەگەر ڕێژەی بەرهەم کەم بێت بە دڵنیایی توانای دەرهێنانەوەی ئەو تێچووە نابێت، دەبێت حکومەت ئەوکاتە قەرەبووی کۆمپانیاکە بکاتەوە چونکە کۆمپانیایەکە بە ئاگاداری حکومەت خەرجیەکی زۆری کردوە لە قۆناغی گەڕان و پشکنین بۆ نەوت لەو بلۆکە.

لینكی بەشی یەكەم

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif