ڕەزوان زەڵمی
-
- وەزیری پەروەردە، یەکێک بوو لەو وەزیرانەی کەزۆر چالاکانە دەرکەوت، وهەندێ لێدوان و کرداریشى ئەو ئاماژەیان تێدا بوو کە ئەشێ یه‌كێك بێت له وه‌زیره سه‌ركه‌وتووه‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌م و وه‌ك هه‌ندێك له‌مانگى هه‌نگوینیاندا خێرا خاڵى لاوازیان ده‌رناكه‌وێت.
- لەهەمووشی سەیرترو كاریگه‌رتر، هەموو بەیانییەک كاتژمێر پێنج (بزەبت مەلابانگدان)، هەرجارەو خۆی دەکرد بە پارێزگا‌و قەزایەکدا و خۆی سەرپەرشتی تاقیکردنەوە گشتییەکانی دەکرد و پێشبینى ده‌كرا وه‌ك ساڵانى رابردوو كاره‌سات نه‌خوڵقێت.
- کەچی، ده‌ره‌نجام مەهزەلەیەک ڕوویدا لە پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، لە ساڵانی ڕابردوو وێنەی كه‌م بوو، کە ئەشێ لەم سێ خاڵە دەرنەچێت، ئەوانیش:
١- وەزیری پەروەردەش وەک هه‌ندێك لە وەزیرەکانی دیکە، شیاوی پۆست و پلەکەى نییەو له‌سه‌ر بنه‌مایى حزبى بوون دانراوه، بۆیه بەخێرایی کەوت، ئەوچالاکیانەى رابردووشى زیرەکانە تەنها بۆ میدیا بووە.
٢- لەناو وەزارەت و لیژنەکاندا، نەیارو کوتلەی دیکەی تێدایە کە ویستویانە وەزیرە چالاکەکەی پەروەردە لەڕێگەی پرسیاری هەڵەوە بخەن.؟
٣- یان نیەتێکی خەتەرتر هەیە لەسەروی وەزیرەوە، کە بەبەرنامە کار بۆ ئەوە دەکات، هیچ هیوایەک بۆ خوێندن و پرۆسەی خوێندن لەکوردستان نەمێنێت.
ـ هه‌ریه‌كێك له‌مانه‌ى سه‌ره‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى بێت، باشتره به‌زووترین كات وه‌زیرى په‌روه‌رده، به‌دواداچوونى وردى بۆ بكات بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى جدى لایه‌نى مادى و مه‌عنه‌وى و ده‌روونى خوێندكاران و خێزانه‌كانیان، و هه‌ر ده‌ره‌نجامێكى نه‌خوازراو رووبدات له‌داهاتوودا وه‌زیرو وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌رپرسیار ده‌بن.
ـ ئه‌مه‌ش كۆتا هه‌له، گه‌ر نه‌توانێ له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌وا هیچ كام له چالاكى و كاره‌كانى پێشووى وه‌زیر، شه‌فاعه‌تى بۆ ناكه‌ن و ئه‌ویش ده‌خرێته ریزى هه‌ندێ له‌و وه‌زیرانه‌ى دیكه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌م كه به لێدوان و كرداره‌كانیان له سه‌ره‌تاى كابینه‌كه‌وه نیشانه‌ى پرسیاریان له‌سه‌ر دانرا.!؟
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق