سەلیم كۆیی
-
چەند هەڵوەستەیەک لەبارەی پەرتوکی( کوردستان لەپڕۆژەی ڕێگەی ئاوریشمی نوێدا) لە نوسینی دکتۆر کامەران مەنتك،بەرلە هەر شتێک ئەم پەرتوکە ناوازەیە شایەنی ئەوەیە پێزانینی بۆ بکرێ بۆیە لێرەوە دەست خۆشی یەکی گەرم لە دکتۆری بەڕێز دەکەم کە پەرتوکێکی زۆر بەسودی نوسیوەو زۆر خۆی پێوە ماندو کردوە دیارە نوسینی بەرهەمێکی لەم شێوەیە لەسەر پرۆژەیەکی ئاوا گرنگ دیارە بێگومان ئاسان نی یە، بەتایبەت کە هەمووی پشت ئەستورە بە بەڵگە و دیکۆمێنت،دوبارە دەست خۆشی لە دکتۆر دەکەم ئومێدەوارم خوێنەرانی بەڕێز زۆر بەوردی بیخوێنەوە لەبەر گرنگی بابەتەکە داوا لە دکتۆری بەڕێز دەکەم ئەگەر کاتی هەبێت بەچەند وانەیەکی دەنگ و ڕەنگ پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستانی بکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگاتە خەڵکی هەرێمی کوردستان.
کورتە نوسینێک لە سەر پڕۆژەی رێگای ئاوریشم
دیارە لە ئێستادا و دوای هەژموونی ئەمریکا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمدا کۆتای هەژموونی ئینگلتەرا هەژموونی ئەمریکا هاتە پێشەوە بەتایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەش کۆمەڵێ هۆکارو دەرهاویشتەی خۆی هەیە بەتایبەتی دوای جەنگی یەکەمی کەنداو و دەرکردنی عێراق لە کوێت پاشان جەنگی دژە تیرۆرو داگیرکردنی ئەفغانستان و پاشان عێراق و فشار و گەمارۆ خستنە سەر چەند وڵاتێکی تر هەر بەوە هەژمونێکی زۆری خستە سەر ناوچەکەو شەڕو پێکدادان و وێرانکاری و دەربەدەری و ئاوارەیی زۆری لێ کەوتەوە تا ئێستاش بێ چارەسەر ماوەتەوە.
لەو نێوەندەدا پرۆژەی رێگای ئاوریشمی چینی لە 2013 وە هاتە نێو بازاڕی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،بەمەش دیارە کە چین لەماوەی ساڵانی رابردوو هەوڵی زۆری داوە بۆ پێشکەوتنی لە بواری پیشەسازی و بوارەکانی تر بە پێچەوانەی هەژموونی ئەمریکا کە لە بواری جەنگ و وێرانکاری هاتە ناوچەکە.
ئێستا ووڵاتی چین پێشکەوتنی بێوێنەی بەخۆوە بینیوە کەم ووڵات هەیە ئێستا پێداویستی چینی پێ نەگەیشت بێت
بۆ ساغکردنەوەی ئەو کەل و پەلە زۆرو بەرهەمانە پێویستی بە نەخشە رێگای ئاوریشمی هەیە کە چوار ڕێگا لە خۆی دەگرێت رێگای وشکانی و ڕێگای دەریایی رێگای ئاسمانی هەروەها رێگای ئەلکترۆنی، ئەوەش پێویستی بە کۆمەلێ گرێبەست هەیە لەگەڵ ووڵاتانی دەوروبەری چین و هەموو ئەو ووڵاتانەی کە ئارەزوی ئەو گرێبەستەیان هەیەو پێویستی بەو پێداویستیانە هەیە کە چین بەرهەمی هێناوە ئەوەش بەدەر نی یە لە هەژمونی سیاسی،بۆئەو مەبەستە لەو ووڵاتانەوە دەست پێ دەکات کەزۆر نزیکن و پێداویسیان بەو نەخشە رێگایە هەیە و جۆرێك سەربەخۆیان هەیە لە بڕیاردان ، بۆیە ئەو ووڵاتانەی کە تا ئێستا بەشدارن لەو پڕۆژەیە (هیندستان٫ پاکستان٫ ئێران ،روسیا ،تورکیا کازاخستان و ووڵاتانی شەرقی ئاسیا بەگشتی ویۆنان و ئیتالیا و ئەلمانیا زۆر بەگەرمی پێشوازی لێ دەکەن ووڵاتانی عەرەبیش ئامادەی باشیان هەیە و باوەشیان بۆ کردۆتەوە کە پێش بینی نەدەکرا ووڵاتانی وەکو سعودیەو کوێت بچنە ناو پڕۆژەکە، تەنانەت ئیسرائیلیش پێشوازی لێکردوە ئەوە جگە لە عێراق و سوریاو ئوردن هەموو ئەوانەش چەندین کۆڕو کۆنفراسی نێودەولەتی بۆ گرێ دراوەو لە هەندێ لەو ووڵاتانە چۆتە بواری جێ بەجێ کردنی رێگای شەمەندەفەر و دروست کردنی شاری بازرگانی گەورەلە بەندەرەکانی پاکستان و کویت و ڕێگای شەمەندەفەری نێوان چین و روسیاو ئێران و تورکیا و چین و پاکستان کە بەسەدان ملیار دۆلاری تێچووە ئەو ڕێگایەش رێگای ئاڵوگۆڕی دوسەرەیە لەنێوان ئەو ووڵاتانەی کە بەشدارن ئەوە جگە لە دروستکردنی هەلیکار بۆ سەدان هەزار خەلکی بێکاری ئەو ووڵاتانەی کە تێیدا بەشدار دەبن.
جگە لەوەی چەند دەرهاوێشتەیەکی دەبێ لەناوچەکەدا وەکو :
٠١ ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەو وەدەرنان و کەمکردنەوەی هەژموونی سیاسیی و سەربازی ئەمریکا لەناوچەکە ،پەیامی ووڵاتانی رێگای ئاوریشمی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو ووڵاتانەی کە ئێستا لەژێر مەترسی هەڵوەشانەودان .
٠٢ ئەوە جگە لە ڕاست کردنەوەی تەپین و داڕوخان باری داراییو گوزەرانی هاوڵاتیان کە زۆری بەرەو نەمان دەڕۆن.
٠٣ خالێکی تری کەزۆر گرنگە بەستانەوەی ووڵاتانی بەشدار بە هێلی ئاسنی شەمەندەفەر و ئاسنی دەریای ووشکانی جگە لە دروست کردنی سەدان فڕۆکەخانە و هێلی ئاسمانی.
٠٤ ئەو پڕۆژەیە کورستان و بەتایبەتی کوردستانی باشور کە دەتوانێ رۆلی گرنگی تێدا ببینێت کە هێلێکی ستراتیجی ناوچەکەیە بەڵام پێم وایە ئەوەی لە یادیان نەبێت ئەو پڕۆژە گرنگەیە ٠
لەکۆتایی دا هیوادارم هەموو لایەک بیخوێننەوە بۆ ئەوەی لە گرنگی زیاتری پڕۆژەکە تا لە وردەکاریەکانی زیاتر بەرچاوڕۆشن بن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق