ئەمڕۆ بۆ شاژنی ئەردەن ڕۆژێكی تایبەتە

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی شاژنە رانیا عەبدوڵڵا، شاژنی ئوردنە و تەمەنی دەبێتە 50 ساڵ. ئەو شاژنە گرنگییەکی زۆر بە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان کولتوورە جیاوازەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێوان شارستانیی عەرەبی و ئیسلامی دەدات. 

رانیا دایک و باوکی فەلەستینین، بەڵام لە کوەیت لەدایکبووە و دواتر بۆ خوێندن چووەتە ئوردن. ئەو کاتەی شا عەبدوڵڵا شازادەی ئوردن بووە، لە ساڵی 1993 ناسیویەتی و هاوسەرگیرییان کردووە، کاتێکیش لە ساڵی 1999 شا عەبدوڵڵا دەسەڵاتی گرتەدەست، رانیا بووە شاژنی وڵاتەکە.

رانیا یەکەمجار لە ساڵی 1993 کاتێک تەمەنی 23 ساڵان بوو، شا عەبدوڵڵای لە ئاهەنگێکی نانخواردن ناسی کە ئەوکات شا عەبدوڵڵا تەمەنی 31 ساڵان بوو. دوای دوو مانگ لە یەکدی ناسینیان بڕیاری پێکهێنانی ژیانی هاوژینییان دا و رانیا مارەکرا. دوای شەش مانگیش ئاهەنگی گواستنەوەی سازکرد. 

شاژنە رانیا یەکێکە لەو ئافرەتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گرنگیی بە مافی ئافرەت و منداڵ دەدات.

ئەو شاژنە سەرەتا لە کوەیت لە قوتابخانەیەکی بەریتانی خوێندوویەتی، دواتر لە زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە لە ساڵی 1991 خوێندوویەتی و بڕوانامەی کارگێڕی و دارایی بەدەستهێناوە. دوای دەرچوونیشی لە چەند جێگەیەک کاری کردووە، یەکێک لەوانە کۆمپانیای ئەپڵ. 

شاژنە رانیا چەند پرۆژەیەکی بۆ "بەرەوپێشبردنی خوێندن و داهاتوویەکی باشتر" بۆ منداڵانی ئوردن هەبووە کە گرنگترینیان پرۆژی "مەدرەسەتی"ـیە کە ساڵی 2008 دەستیپێکرد. ئەوەش بە مەبەستی گرنگیدان بە ژێرخانی پەروەردەیی و دروستکردنی 500 قوتابخانەی حکومی بە بەشداریی کەرتی گشتیی و تایبەت.








ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif