ئیمۆبێلی، شانازییەکی دیکەی ئیتالییەکان

ليست هناك تعليقات


چیرۆ ئیمۆبێلی، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی لازیۆ بەفەرمی خەڵاتی پێڵاوی زێڕی بۆ گۆڵکاری خولە گەورەکانی ئەوروپا مسۆگەرکرد.

ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس، کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە پێکهاتەی ئەمشەوی یانەکەی بۆ یاریی بەرامبەر رۆما دوورخستەوە، بەمەش ئیمۆبێلی بەفەرمی بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی سێریا ئەی و بە 35 گۆڵ خەڵاتی پێڵاوی زێڕیشی مسۆگەرکرد، لەکاتێکدا رۆناڵدۆ خاوەنی 31 گۆڵ بوو.

ئیمۆبێلی ئەمشەو بەرامبەر ناپۆلی یارییدەکات، لە ئەگەری تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە، ریکۆردی گۆنزالۆ هیگواین یەکساندەکاتەوە کە لە ساڵی 2016، 36 گۆڵی بۆ یانەی ناپۆلی تۆمارکردبوو و هیچ یاریزانێکی دیکە ئەو رێژەیە زۆرەی گۆڵی لە وەرزێکی سێریا ئەیدا تۆمارنەکردووە.

ئیمۆبێلی دەبێتە سێیەم یاریزانی ئیتالیا، خەڵاتی گۆڵکاری ئەوروپا دەباتەوە، کە پێشتر لوکا تۆنی بە 31 گۆڵ لەگەڵ فیۆرێنتینا و فرانچیسکۆ تۆتی، بە 26 گۆڵ لەگەڵ یانەی رۆما ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

نزیکترین یاریزان لە ئیمۆبێلی بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بوو کە 34 گۆڵی تۆمارکردبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif