مێسی بڕیارێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە دەدات

ليست هناك تعليقات

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا دەڵێن، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەمنزیکانە بڕیارێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دەدات.

دوای شکستە گەورەکەی بارسا بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی، کە 2 - 8 پێیدۆڕا و لە قۆناخی هەشتەوە ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد، کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریدا گۆڕانێکی ریشەیی لە تیپەکەیدا بکات و یەکەم بڕیاریشی دەرکردنی کیکێ سیتێنی راهێنەر و دانانی رۆناڵد کۆمانی هۆڵەندی بوو لە شوێنی.

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان زۆر باس لەوە دەکەن کە مێسی زۆر تووڕەیە لە کارگێڕی یانەکەی و دەیەوێت لەو یانەیە بڕوات، چەندین گەورە یانەی ئەوروپاش لەسەر هێڵن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لیۆ، لەوانەش مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ئینتەرمیلانی ئیتالی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی باس لەوە دەکەن کە یەکەم کاری کۆمان رازیکردنی مێسی دەبێت بە مانەوە لە بارسێلۆنا، بۆیە دەیەوێت بە زووترین کات کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بکات و پڕۆژە نوێیەکەی بۆ روونبکاتەوە، کە لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا لەدوای بوونی بە راهێنەری بارسا، راهێنەرە هۆڵەندییەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت "ئەوەی بە مێسی دەڵێم هەرگیز لێرە پێتانناڵێم".

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا دەڵێن "مێسی کۆتایی بە پشووی هاوینی خۆی هێناوە و گەڕاوەتەوە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمان کۆببێتەوە، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆکی بارسێلۆنا بووە". ئەو سەرچاوانە هەروەها دەڵێن "مێسی لەگەڵ کۆمان باسی چارەنووسی خۆی دەکات و لەوانەیە دوای ئەو کۆبوونەوەیە بڕیارێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە بدات".

رۆناڵد کۆمانی راهێنەری هۆڵەندی، پێشتر دووپاتیکردووەتەوە کە تیپەکەی زۆر پێویستی بە تواناکانی لیۆنێل مێسییە. جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەش رایگەیاندووە کە کۆمان بەوی گوتووە "مێسی بەردی بناخەی تیپەکەی دەبێت".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif