دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان، سامان ئەحمەد، “ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لە وادەی دەسپێکردنی یەکەم دانیشتنی خولی پاییزەی پەرلەمان دەدات”.

رۆژی سێشەممە یەکی ئەیلوولی داهاتوو وادەی پشووی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وادەی خولی پاییزەی پەرلەمان دەست پێ دەکات و دەبێت کۆبوونەوەکان دەست پێ بکەنەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان-عێڕاق، سامان ئەحمەد راگەیاند “ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە کۆبوونەوەیەک بکات، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لە وادەی دەست پێ کردنی یەکەم دانیشتنی خولی پاییزەی پەرلەمان دەدرێت و رۆژێک بۆ کۆبوونەوە دیاریی دەکرێت و بانگهێشت بۆ ئەندامانی پەرلەمان دەکەن ئامادەی کۆبوونەوە بن”.

ئاماژەی بەوەشکردوە: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تاوتوێی ئەو پیشنیاز و پرۆژانە دەکرێت کە لەبەر دەستیانە بۆئەوەی لەسەر بنەمای ئەوانە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان ئامادە بکەن، پێشبینیش دەکەم رۆژی یەکی ئەیلوول دانیشتنی کردنەوەی خولی پاییزەی پەرلەمان دەست پێ بکات”.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان لە ساڵێکدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە، خولی بەهارە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە دەست پێ دەکات تا کۆتایی مانگی حوزەیران، خولی پاییزە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەست پێ دەکات تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif