روسیا کەشتییەکی نوێی فریاکەوتنی سەربازی تاقیدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشکرایکرد، بەم نزیکانە زانایانی وڵاتەکە هەڵدەستن بە تاقیکردنەوەی نوێترین کەشتی فریاکەوتن کە لەپێناو کاری سەربازی دەریایی گەشەیپێدراوە.

لە راگەیەندراوێکی کارگەی نیژگەرۆدسکی تەبلوخۆدی روسیدا هاتووە، کەشتییەکی نوێی فریاکەوتن لەچوارچێوەی پرۆژەی حکومی ژمارە ٢٣٠٤٠ی سەر بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە گەشەیپێدراوە و ناوی پاڤیل سیمیۆنەڤی پێدراوە و بەم نزیکانە لەلایەن تەکنیکیەکانی کارگەکەوە تاقیدەکرێتەوە، وا چاوەڕواندەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بنێردرێتە یەکێک لە بەندەرە سەربازیەکانی سوپای روسیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتی پاڤیل سیمیۆنەڤی کە روسیا دەیەوێت تاقیبکاتەوە، درێژیەکەی ٢٩ مەتر و فراوانیەکەی ٥،٥٦ سێنتیمەتر دەبێت، کێشەکەی ١١٨ تۆن دەبێت، هاوکات، توانای هەڵگرتنی ٢٠ کەسی هەیە و لە توانایدایە بە خێرایی ١٣،٧ میل لە کاتژمێرێکدا دەڕوات.

کارگەی نیژگەرۆدسکی تەبلوخۆدی، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە، کار لەسەر گەشەپێدانی کەشتی لە چوارچێوەی پرۆژەی حکومی روسی ژمارە ٢٣٠٤٠ دەکات، لەماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین کەشتی فریاکەوتنی بەرهەمهێناوە کە توانای فریاگوزاریان لە ٦٠ مەتر ژێر رووی ئاوی دەریادا هەبووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif