پلاسخارت: کوشتنی چالاکوانان لە عێراق جێگەی نیگەرانییە

ليست هناك تعليقات

نوێنەری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ئازادیی رادەربڕین و چاکسازییە بنەڕەتییەکان لە عێراق رایگەیاند، "جێگەی ئەوپەڕی نیگەرانییە کە کوشتن و کردنەئامانجی چالاکڤانان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ زیادیکردووە".

جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی گوشارخستنە سەر چالاکڤانان و دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوە کرد "بێدەنگکردن هەیە"، دەشڵێت، "ئەمەش بۆ تێکدانی دۆخەکە و تەنانەت خراپتر لەمەشە کە خوێنڕشتنە".

نوێنەری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق باسی لەوە کرد، "ئەم بێدەنگکردنە بە ئەنقەستە سوکایەتیکردنە بە شکۆ و مافە بنەڕەتییەکان. تاوەکو ئێستا ژمارەیەک [لە چالاکڤانان] بێسەرشوێنن و پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی هەیە، بەشێکیان ناچاربوونە لە وڵات هەڵبێن و زۆربەی کات لە دۆخێکی سەختدا دەژین و بەهۆی هەڕەشە و مەترسییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە". 

پلاسخارت ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوا زانیارییەکانیان لە مانگی ئایار ئەوە دووپات دەکەنەوە کە شەفافییەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئازادیی رادەبڕین و چاکسازییە بنەڕەتییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق زۆر گرنگن، "پێویستە جارێکی دیکە ئەمڕۆ ئەو پەیامە دووبارەبکەمەوە، ئەوەی روونە کە کاردانەوەی تووند هەیە لە بەرامبەر رەخنەی گشتی، ناڕەزایی و تەنگپێهەڵچنین، یان داخستنی دەزگاکانی راگەیاندن، رێگەیەک نیین بۆ بەرەوپێشچوون".

هەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پلاسخارت ئاماژەی بەوەش کرد "لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئاڵۆزەکاندا پێویستە حکومەتەکان بەردەوام بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان بکەن". 

لەسەرەتای خۆپێشاندانەکانی عێراق تاوەکو ئێستا نزیکەی 560 خوپێشاندەر کوژراون و، دەیان چالاکوانیش کوژران و بێسەرشوێنن و دەربەدربوونە، کە ئەم بابەتە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی نوێنەری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە خۆگرتبوو کە ئەو پەڕی نیگەرانی خۆی لەو کردەوانە دەربڕی. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif