مستەفا كازمی دوای سەردانەكەی واشنتۆن!

ليست هناك تعليقات

عوسمان گوڵپی
-
ئەوەی گرنگترە لە پێشوازی ئەمریكا بۆ مستەفا كازمی، ئەوەیە كە ئایا كازمی دەتوانێت ئەو سەرۆك وەزیرانەبێت كە ئەمریكا دەیخوازێت لە بندەستی ئێراندا؟

پێشوازی لە كازمی و گرنگی پێدانی سودی گەیاند بە مستەفا كازمی و پاوەرە بەرامبەر هێزە عێراقیەكان و كار لەبەر ڕۆشتنی دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق، ڕەنگە ژمارەیەك بەربەستی بەردەمی بشكێنێت كە پێش سەردانەكەی ئاسان نەدەشكا، چونكە وێنایەكی ئەمریكیانەی دایە كازمی و بە هێزە ڕكابەرەكانیشی وت دژایەتی كازمی دژایەتی ئەمریكایە لە عێراق

ئەوە تەنها سودە ڕووكەشەكەی بوو و حەتمەن ئەو پێشوازی و گرنگی پێدانە بێ زیانیش نیە لەو عێراقەی بوەتە جێگای تەراتێنی بەرژەوەندی زلهێزان و دۆستان و دژانی ئەمریكاش، ڕەنگە زیانێكی ئەوەبێ كە چیتر بەپلانێكیترەوە هەنگاو بۆ ئەوە بنرێت كە كازمی جێ پێی قایم نەكات بەو جۆرەی دڵخوازی ئەمریكایە، نەبێتە حاكمی بڕیاردەری بێ ڕاوێژ لەدەرەوەی ئیتیفاقیات لە كاتێكدا پشتیوانی ئەمریكا بۆ كازمی بە مەبەستی بوونە حاكم و بڕیاردەر لەدەرەوەی ئیتیفاقیات و بەرژەوەندی حیزبەكان

لیرەدا ژمارەیەك پرسیار زۆر ئاسانن بەڵام وەڵامدانەوەی هەر یەكێكیان ئاسان بەسەر عێراقدا تێپەڕ نابێت، ئایا مستەفا كازمی دەتوانێت بە سەر ئەو هەموو هێزەدا زاڵبێت كە لە ژێر هەژموونی ئێراندایە لە عێراق؟ یان كازمی ئەو سەركردەیە كە لە ئاست ئەو خواستانەبێت كە ئەمریكا لە پێناویدا پشتیوانی دەكات؟ ڕووسیا و ئێران و نەیارانیتری ئەمریكا لێ دەگەڕێن عێراقیەكی جێگا بایەخی ئەمریكا ببێتە بریاربەدەستی عێراق لەدەرەوەی بەرژەوەندی ئەوان؟ چۆن دەتوانێت سەركەوێت بەسەر ئەوانەی كە دژایەتی ئەمریكاو سەركەوتنی خۆیان لە خستن و لاوازكردنی كازمیدا دەبیننەوە؟

هێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەی بڵێین كازمی دەتوانێت و بۆی دەچێتە سەر یان نا، چونكە لەدوای گەڕانەوەی لە ئەمریكا كازمی وەك پێشتر نیە و نەیارەكانیشی وەك پێشتر نابن، گەر كازمی نەتوانێ تاڕادەیەك هاوسەنگی ڕاگرێت ئەوا ڕێگای سەركەوتنی زۆر قورس دەبێت، ئەوە لە كاتێكدا هەڵبژاردنی ئەمریكا و كەوتنی ترامپ و گۆڕانكاری لە سیاسەتیدا كاریگەری لەسەر هاوكێشەكانی ئەمریكا دادەنێت

سەبارەت بە كوردیش ئەم سەردانەی بۆ واشنتن ئیجابیاتی زیاتر بوو تا سلبیات و دوای گەڕانەوەی نەرمتر بەرەو هەرێم دەكشێ



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif