ژمارەیەك نوسەریی ئەكادیمی لە دەرەوەی كوردستان لەیادی سەد ساڵەی پەیمانی سیڤەر كە لە 10ی ئابی 1920 واژۆكراپڕۆژەیەكی گەورە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردنی كورد دوایی ئەو پەیمانەڕادەگەیەنن.
لەم پەیمانامەیەدا بەڵێن بە كورد درا كەدەوڵەتی كوردستان دابمەزرێنریت.
پڕۆژەکە کە خۆی لە نوسینی کتێبێک بە زمانی کوردی دەبینێت، بە وەرگێڕانی بۆزمانی تورکیو فارسیو عەرەبیو ئینگلیزیو فەڕەنسی، دەربارەیی پەیمانی سیڤەر.
ئەو پەڕتوكە بەدواداچون دەکات بۆ سەد ساڵ لە بێبەشکردنی کورد لە هاوتابوون بە ئەوانی دیکەو پەراوێزبوونی لە مێژوودا.
پڕۆژەکە بەچڕی گفتوگۆی چارەسەرو پێشنیارەکان بۆ پرسی کورد دەکات، بەمەبەستی دروستکردنی گفتوگۆیەک لە نێو کورد و ئەوانی دیكە.
پڕۆژەكە لە لایەن دكتۆر شێرکۆ کرمانج، دكتۆر سەردار عەزیز، دكتۆر ئارام ڕەفعەت، دكتۆر هەردی مێد و چەند كەسایەتیەكی دیكە ئەنجام دەدرێت.
دەقی پڕۆژەكە
پڕۆژەیەک بۆ سەد ساڵەی سیڤەر
دوای سەدەیەک لە مۆرکردنی پەیمانی سیڤەر، پێداچوونەوەبە ڕووداو و دەرکەوتەکانی ئەو سەد ساڵەو تێڕوانین لە دوارۆژکاتی هاتووە. سەدەی بیست لە زۆر ڕووەوە جیاوازە لەسەدەکانی پێشووتر. لە سەدەی بیستدا، تێگەیشتنوهاوبەشە دینییەکان وەک گرێدەری کۆمەڵگەکان لاواز دەبێتوخەلافەتی موسڵمانان لەناودەچێت. ئەوروپییەکان هەوڵدەدەنڕۆژهەڵاتی ناوین لە دیدی خۆیانەوە دابڕێژنەوە. ئەم هەوڵەودەرئەنجامەکانی تراژیدیای جۆراوجۆر لە ناوچەکە بەرهەمدێنن. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، وەک هێزی باڵاو سیستەمیبەڕێوەچوونی ناوچەکە، هەڵدەوەشێنرێت. لە جێگایداسیستەمگەلێکی نوێ بە کۆمەڵێک چەمکو ئایدیا دێتەئاراوە، لەوانە: دەوڵەت، نەتەوە، سنور، شوناس، مۆدێرنە،بەشاربوون، کە بەگشتیی ئایدیای ئەوروپایین. بۆ سەر لەنوێ داڕشتنەوەی ناوچەکە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیسازدەکرێت، لەوانە: کۆنفرانسی ڤێرسایو سیڤەرو لۆزان، چەندین پەیمانیش مۆردەکرێت.
پەیمانی سیڤەر لەنێوان بەریتانیا، فەڕەنساو ئیتاڵیا وەکلایەنی سەرەکی براوەی شەڕی یەکەمی جیهانی لەلایەکوتورکیا وەک لایەنی دۆڕاو لە ١٠/٨/١٩٢٠ لە شاری سیڤەر لەفەڕەنسا مۆرکرا. بەپێی پەیمانی سیڤەر، لە بەشەداگیرکراوەکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی چەند دەوڵەتێکلەژێر ئینتیدابی بەریتانی یان فەڕەنسی دروستکران، بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە ئەرمەنییەکانوناوچەیەکی ئۆتۆنۆمییش، کە هەلی گەشەکردنی بۆ دەوڵەتهەبێت، بە کورد درا.
ماددەی ٦٤ ی پەیمانی سیڤەر پێشنیارێک دەخاتەڕوو بۆیەکگرتنەوەی بەشێکی بەرچاو لە کوردستانی ژێر دەستیعوسمانییەکانو ڕایدەگەیەنێت ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا، لەمێژووی دەستبەکاربوونی پەیمانەکە، کوردەکانی تورکیاداوایەکیان پێشکەش بە کۆمەڵەی گەلان کردو نیشانیانداکە ئارەزو دەکەن لە تورکیا جیاببنەوەو ئەویش داواکەیڕەچاوکردن، ئەوە دەبێت تورکیا دەستبەرداری هەموومافەکانی بێت. هاوکات، پێشنیاری پێکەوەلکانیئارەزومەندانەی کوردەکانی ویلایەتی موسڵیش بە کوردەکانیدەوڵەتە سەربەخۆکە دەکات.
کاتێک ئێمە وەک کۆمەڵێک ئەکادیمیی ئاوڕ لە ساتەوەختیسیڤەر دەدینەوە، وەک ڕووداوێکی سیاسی تەماشایدەکەین. ڕووداوی سیاسی بەمانای ئەوەی هەوڵ بۆدەستکاریکردنو گۆڕینی ئاراستەی پیادەکراو و دەستپێکردنی ئاراستەیەکی نوێ. ساتەوەختی سیڤەرڕووداوێکی دەوڵەمەندە بۆ تێگەیشتنی کورد بۆ خۆیوپەیوەندی بە سیستەمی ناوچەییو جیهانیو نۆرمەکانیبەڕێوەبردنەوە.
لەکاتێکدا سیڤەر ساتەوەختی دانپێنانو ناسینو هەوڵدانەبۆ بەرجەستەکردنی مافەکانی کورد وەک نەتەوەکانی دیکە،لەهەمانکاتدا، بەرجەستەبوونی دیاردەیەکە کە زلهێزەکانیدنیا پەیمانێک دەدەنو پاشان بەهۆی گۆڕانکاری هێزوبەرژەوەندییەکانییان لە ناوچەکەو دنیا دا پشتگوێی دەخەن. وەک هەموو ڕووداوێکی ئومێدبەخش کاتێک فەراهەم نابێت،نائومێدی لەگەڵ خۆیدا دێنێت.
دوای سێ ساڵ لە پەیمانی سیڤەر، هاوپەیمانان پەیمانێکیدیکە لەگەڵ تورکە کەمالییەکان دا لە لۆزان مۆردەکەن. لۆزاننەک هەر ڕێگربوو لە پێش دامەزراندنی ناوچە ئۆتۆنۆمەکەودەوڵەتە چاوەڕوانکراوەکە، بەڵکو کوردستانی عوسمانی بەسەرسێ دەوڵەتە تازە دامەزراوەکەدا، عێراق، تورکیاو سوریا،بەفەرمی کردو گەلی کوردیشی لە مافی بەدەوڵەتبوون،پێچەوانەی گەلانی دیکەی ناوچەکە، بێبەری کرد.
کوردەکانی ئێران کە سەدان ساڵ بوو لە ململانێکانی نێوانسەفەوییەکانو عوسمانییەکان ناوچەکانیان خرابوویە سەرقەڵەمڕەوی سەفەوییەکان، بەهاتنی قاجارەکانو دامەزراندنیدەوڵەتی نوێی ئێران لە ١٩٢٥ دا، وەک کوردانی دیکە، لەمافی بە دەوڵەتبوون بێبەشکران.
لە غیابی دەوڵەتدا، گەلی کورد مافی سەربەخۆییوسەروەرییشی لێ زەوتکرا. ئەمەش لەوکاتەوە هەتا ئێستا،کڕۆکی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکدێنێت. لەوساتەی گەلی کورد بوو بە بەشێک لە پێکهاتەی چوار وڵاتەکە، بوونی کوردو پرسی کورد نەک هەر لە دامەزراندنیدەوڵەت بەڵکو لە فەراهەمکردنو چێژوەرگرتن لە مافە سەرەتاییەسیاسییو کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی – وەک ئۆتۆنۆمیناوچەیی، بەکارهێنانی زمانی دایک، پراکتیزەکردنی ئازادانەیکەلتورو دابو نەریت – بێبەشکراوە، قەدەغەکراوە،سنووردارکراوە یان ڕێگریلێکراوە.
لە سیڤەرەوە تا ئێستا مامەڵکردن لەگەڵ گەلی کوردو پرسیکورد لەلایەن چوار وڵاتەکەوە کەم تا زۆر گۆڕانی بەسەرداهاتووە، ڕۆژگارو قۆناغ هەبووە کورد لەسەر شوناسی کوژراوە،دووچاری پاکسازیی نەتەوەیی بۆتەوە، جینۆساید کراوە،قۆناغیش هەبووە بە تاک یان بە کۆمەڵ هەندێک لە مافەسیاسیو کەلتورییەکانی بەدەستهێناوەو پیادەکردوە. سەرەڕای ئەمە، چوار دەوڵەتەکە بە تێکەڵەیەک لەبەکەمینەکردنی کوردو بەئاسایشکردنی پرسەکەی مامەڵەیانلەگەڵ کورد کردوە. مەبەستی سەرەکیش لەم مامەڵەکردنەتواندنەوەو سڕینەوەو قڕکردنی کورد بووە لە پڕۆسەیدروستکردنی چوار دەوڵەت-نەتەوە دا. ئەم جۆرە مامەڵەیەقەیرانی فرە ئاستی بەرهەمهێناوە، کە پێویستی بەچارەسەرە نەک هەر بۆ کورد بەڵکو بۆ ئەوانی دیکەش چونکەپرسی کورد پێشئەوەی کێشەی کورد بێت، کێشەیشکستی ئەو وڵاتانەیە کە ناتوانن مەدەنی بن، بوار بە جیاوازبدەن، دیموکراسی ڕاستەقینە بن.
بەردەبازی چارەسەرکردنی پرسی کورد بە جیاکردنەوەیچەمکی داوا و ماف دەست پێدەکات، ئەوەش بەو مانایەیکاتێک کورد داوای مافەکانی دەکات بە مافی دەوڵەتیسەربەخۆو سەروەرییشەوە، ناکرێت وەک داوایەک بۆدابەشکردنو هەڵوەشانەوەی ئەو وڵاتانە تەماشابکرێت، بەڵکودەبێت وەک مافو ڕێگەچارەیەک بۆ ڕزگارکردنی ئەم وڵاتانەببینرێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیرییو ئاشتی لەو وڵاتانەولە ناوچەکەو لە جیهان.
خوێندنەوەی سیڤەر دوای سەدەیەک، خوێندنەوەیچارەسەرەکانی پرسی کوردە. سیڤەر کۆمەڵێک خەسڵەتو نۆرمیهەبوو کە تا ئەمڕۆ بەردەوامن، وەک باڵایی بکەرە دەرەکییەکانودۆخی نێودەوڵەتی، دروستبوونی دەرفەت لە میانەیدروستبوونی درز لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا، درزگەلێک کەدەرفەت بۆ کورد دەڕەخسێنێت لێیانەوە بێتە ناو مێژووەوە. سیستەمی نێودەوڵەتی چەندە ناجێگیرو دڵڕەقە هێندەشدەرفەت ڕەخسێنە. لە دۆخی کەم دەسەڵاتی دا مەعریفەوتوانای تێگەیشتنو زانینو هەڵسەنگاندنی دینامیکیەتومیکانیزمی سیستەمی نێودەوڵەتی زێدە گرنگە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تابلۆیە ئێمە قسەو گفتوگۆیچارەسەرو ئەگەرەکان دەکەین. سەرەتا پرسی چارەسەر بۆکێ؟ بە سودی كێ؟ لەپێناو چی دا؟ جەختیان لەسەردەکرێت. چارەسەر دەبێت هەم لە قازانجی کورد، هەم لە قازانجیگەلانی هاوسێ دا بێت چونکە کورد لەگەڵ گەلانی ناوچەکەپێکەوە بژی یان جودابێتەوە، ئەوە هەر لەگەڵ ئەوانیدیکەدا دەژێت.
هەڵبەت، پێکەوەژیان چەندین جۆری هەیە، پێکەوەژیان وەکنەبویەک. لە پاش سیڤەرەوە ئەو سیستەمەی کە لە ناوچەکەداداڕێژراوە چارەسەری پرسی کورد لەم بژاردەیەدا دەبینێت.
ئێمە لەو دونیابینیەوە پرسەکە دەبینین کە ئەگەردەوڵەتێک لەسەر سڕینەوەی کورد دروستکرابێت ئەوە لەدەرئەنجامدا نەک بۆ کورد بەڵکو کێشەی گەورە بۆ خودیدەوڵەتەکەو کۆمەڵگاکەیو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشدروستدەکات. بەسەربازییبوونی کۆمەڵگەکان،گەشەنەکردنیان، باڵادەستیی عەقڵیەتی فاشیزم بەشی هەرەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ داننەنان بە کوردو چارەسەرنەکردنیپرسەکەی.
هەندێک پرسی پێکەوەبوون لە ئاستی فیکریدا لە پارادایمیدیموکراسیدا دەبیننو بەدیموکراسیکردنی ئەو وڵاتانەیکە کوردیان تێدا دەژی وەک چارەسەر بۆ پرسی کورد وێنادەکەن. ئەم دیدە زیاتر ڕۆمانسییە لەوەی مێژووییوواقیعی بێت. دیموکراسی تەنیا کاتێک دەبێتە چارەسەرکە زامنی فرەییو جیاوازییەکان بکاتو دووربێت لە خواستیهەژموونگەرایی نەتەوەی یان گروپی سەردەست.
یەکێکی دیکە لە تێزەکانی پێکەوەژیان کە ئەمڕۆ برەویهەیە، تێزی عەبدوڵا ئۆجەلانە. ئەم تێزە چەندین لایەنیجوانو چەندینی کێشەئامێزی هەیە. تێزی ئۆجەلان لەسەرگۆڕینی سیستەمی دەوڵەتییو نێودەوڵەتی ناوچەکەبونیادنراوە، کە لە هەوڵی کۆتاییهێنان بە مۆنۆپۆلکردنیدەوڵەت وەک ئامرازێکی نەتەوەی سەردەستە. لەجێی ئەوداپێشنیاری ئیدارەی خۆسەری دەکات. ڕەخنەی سەرەکیئێمە لەو تێزە سەرچاوەکەی لەوە گرتوە کە وەک سیڤەرپێمان دەڵێت هەڵوەشانەوەی سیستەمی دەوڵەتیی ناوچەکەپرسێکی ناوخۆیی نیەو کەمتر پەیوەستە بە خواستو ئارەزویگەلانی ناوچەکە، بەڵكو پرسێکی نێودەوڵەتییە.
لێرەدا پرسی دەوڵەتبوون وەک بەدیل دێتە پێشەوە. بەڵامدەوڵەتبوون زیاتر لە ڕێگایەکی هەیە. فۆرمێکی باوی دەوڵەتبوونلای کورد، مۆدێلی نافیکرییو هەستسازیی تەقلیدییە. ئێمەئەم دیدە بە لاوازو پڕ کێشە دەبینین.
ئێمە سەرەتا دەوڵەتبوون لە نیشتیماندا (تێرەتۆریدا) دەبینین، هاوکاتو دواتر دەوڵەتبوون لە حوکمداریدا، لەدروستکردنی کۆمەڵگەدا، لە هەبوونی ئاگایی دەوڵەتدارییدا، لەتۆکمەکردنی خودو شوناسو زمانو کەلتوری پێکەوەژیانویەکسانیو عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا، لە بەرهەمهێنانی هێزدا،لە پێشاندانی نمونەی جوان بە دنیادا دەبینین، نەکداوایەکی ڕوتی سۆزدار.
دەستەبژێری سیاسی تەقلیدی کوردی بە گشتی لەئاستێکدا نەبووە کە بتوانێت هاوتەریب لە ناوەوەو دەرەوە برەوبە پرسی دەوڵەتبوون بدات. هۆکارەکانی ئەمە زۆرن، لەوانەباڵایی حیزب بە سەر نیشتماندا، شەڕی ناوخۆیی، نەبوونیتوانای دروستکردنی دەزگاو سیستەمی بان-حیزبیو بان-سنوریی، واتە نیشتیمانیی. لەم ساڵانەشدا، بەتایبەتی لەباشور، پرسی کەڵەکەکردنی سامانیش ئاستەنگێکی گەورەیە.
لەبەرئەوەی دەوڵەت یەکەی سەرەکییە لە سیستەمینێودەوڵەتیدا، ئەوا بێدەوڵەتی واتە ئامادەنەبوون لەسیستەمی نێودەوڵەتیداو لاوازبوونو بەکەمینەبوونیشلەنێو چوار وڵاتەکەدا. ئەمەش کورد دەخاتە بەر ڕەحمەتیدەوڵەتو نەتەوەی سەردەستو ئەگەری سڕینەوەو لەناوچووندێنێتەگۆڕو بەواقیعدەکات، چ بەخێرایی چ بەهێواشی.
بەکورتی، پڕۆژەکەی ئێمە ئاوڕدانەوەیەکە لە سیڤەر بەڵام بەچاو لەسەر دواڕۆژ کە خۆی لە نوسینی کتێبێک بە زمانیکوردی دەبینێت بە تەرجومەکردنی بۆ تورکیو فارسیوعەرەبیو ئینگلیزیو فەڕەنسی. کتێبەکە بە هەڵوەستەیەکلەسەر پەیمانی سیڤەر دەستپێدەکات، دواتر دێتە سەردەستنیشانکردنو گفتوگۆکردنی ئەو بنەمایانەی کە پرسیکورد پێکدێنن. بەدواداچوونێکیش دەکات بۆ سەد ساڵ لەبێبەشکردنی کورد لە هاوتابوون بە ئەوانی دیکەوپەراوێزبوونی لە مێژوودا. ڕەهەندە ناوچەییو نێودەوڵەتییەکانیپرسی کوردو کاریگەریی بکەرو ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان لەسەرپەراوێزخستن لەلایەکو دەرخستنی کورد لەلایەکی دیکەبەشێکی گرنگی پڕۆژەکە پێکدێنن. لە کۆتاییدا، پڕۆژەکەبەچڕی گفتوگۆی چارەسەرو پێشنیارەکان بۆ پرسی کورد دەکاتو هەوڵدەدات بیرۆکەی نوێ بخاتەڕوو بۆ گفتوگۆو کەڵکلێوەرگرتن، بەمەبەستی دروستکردنی گفتوگۆیەک لە نێو کورد خۆیو لەگەڵ ئەوانی دیکەدا.
شێرکۆ کرمانج , سەردار عەزیز, ئارام ڕەفعەت, هەردی مێد
دو کەسایەتی دیکە، د. بورهان یاسین و کاک تاهیر خالیدی، لە دەستپێشخەریو گەڵاڵەبوونی بیرۆکەکانی ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵی کاریگەرییان هەبووە، ئێمە ڕێزو پێزانینمان بۆ هەوڵەکانیان هەیە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق