سەركەوتووبم دانوستان لەگەڵ ئێران دەكەم

ليست هناك تعليقات

سەرۆکی ئەمریکا باس لەوەدەکات، کە لە ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ ئەو پۆستە دەستبەجێ لەگەڵ ئێران دەکەوێتە دانوستان.

دۆناڵد ترەمپ لە نیوجێرسی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "ئێران زۆر حەز دەکات کە لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەرنەکەوێت، بەڵام پێیان دەڵێت، ئەگەر سەربکەوێتەوە دەستبەجێ دەکەونە مامەڵە و دانوستان لەگەڵ تاران."

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، "ئێران خوازیاری مامەڵەیە لەگەڵ واشنتۆن، بەڵام چاوەڕێن بزانن ئەنجامی هەڵبژاردن دەبێتە چی و زۆرتر لەگەڵ ئەوەدان کە لەگەڵ جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان مامەڵە بکەن."

ترەمپ راشیگەیاند، "ئەگەر ئێران و چین لەگەڵ ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدن بکەونە دانوستان و مامەڵەکردنەوە، بێگومان دەبنە خاوەنی ئەمریکا."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوشکرد، دوایین بژاردەی روسیا، چین و ئێران بۆ هەڵبژاردنی مانگی ١١ی ئەمریکا سەرکەوتنی ترەمپە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە پێیوایە ئەو سێ وڵاتە دەیانەوێت کاندیدی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکەدا سەربخەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif