دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات


دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چەند نووسراوێکی دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی روونکردنەوەکە، نووسراوەکان تەواو یاسایین و پۆستەکان بەتاڵ بوون و پێویستبوون پڕبکرێنەوە.

دووپاتیدەکاتەوە، لەم کابینەیەدا، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا فەرمانبەر دادەمەزرێت.

دەقی روونکردنەوەکە:

لە چەند سایتێکدا هەندێک نووسراوی حکومەت بڵاوکراونەتەوە کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایا نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە! بەداخەوە دیارە ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە هیچ ئاگادارییەکیان لە بارەی یاسا و دامەزراندنی حکومییەوە نییە ئەگینا نەدەکەوتنە ناو ئەو هەڵە زەقەوە. ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە ، بە پێویستیشی دەزانین ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە :

يەکەم: ئەو نووسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە .

دووەم: بە پێی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران، هەر یەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە پێی پێویست بۆیان هەیە چەند ڕاوێژکارێک دابمەزرێنن بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان .

سێیەم: پۆستی ئەو بریکاری وەزیرانەی ناویان هاتووە، لە یاسای وەزارەتەکان و یاساکانی دیکەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ ( شاغر ) بوون، بۆیە پێویست بوو پڕ بکرێنەوە.

چوارەم: لەم کابینەیەدا، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا فەرمانبەر دادەمەزرێت.

پێنجەم: کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی بابەتی فەرمانبەری پلەباڵای (معوم)ە، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونی چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی کابینەی نۆیەمە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پلە باڵاکان لە میلاکی گشتیدا.

هيوادارين دەزگاکانی ڕاگەیاندن پیشەییانە مامەڵە بکەن و لە پێناو مەبەستی تایبەتیدا، چەواشەکاریی نەکەن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif