کێشەی ئێمە کێشەی ئەقڵ سالاری یە

ليست هناك تعليقات

فایق نامیق
-
ئێمە لەم هەرێمەدا تەنها شتێک کە ڕێگر و سەرچاوەی سەرجەم کێشەکانمانە و نایەڵێت بەهیچ پێشکەوتن و چارەیەک بگەین لەڕووی ڕامیاری"سیاسی" و ئابوری و حکومڕانی یەوە، ئەگینا بەبونی ئەو شتە ئێمە سەرجەم. کێشەکانی ترمان لاوەکین و دەتوانرێت لەماوەیەکی کەمدا چارە بکرێت، چونکە لەهەموو ڕووەکانەوە ئەم هەرێمەی ئێمە زۆر لەبار و دەوڵەمەندە وە خەلکی ئیشکەر و دەست ڕەنگینمان زۆرە.
ئەو شتەش نەبوونی ئەقڵیەتی حوکمڕانی و سەرکردایەتی و پێشڕەوی کردنی گەلە، چونکە ئەوانەی کە ڕەو ڕەوەی دەستەڵاتیان بەڕێوەبردووە و دەبەن کەسانێکن کە نەخاوەن ڕۆشنبیرێکی پێویستی دەستەڵاتدارین و نە ئەزمونێکی شارەزایان لەبواری بەڕێوەبردن دا هەیە، هەر بەهەمان ئەقڵیەتی شاخ و یەکتر قبوڵ نەکردن و خۆم لەهەموو کەس ئازارتر و ئاقڵترم کاردەکەن.
بەکارهێنانی دەستەلات لای ئەوان تەنها و تەنها بۆ دوو مەبەستە و بەش، ئەویش گیرفان پڕکردن و کۆکردنەوەی زیاتر و شەهوەت بازی یە و هیچی تر. بۆیە سەرجەم تێڕوانینەکانیان تەنها لەم دوو سەرچاوەوە یە.
بۆیە ئێمە ئەو کێشانەی پێشوو باسماکرد هیچی کێشەی سەرەکیمان نین و شایەنی چارەسەرکردن، بەلکو ئێمە کێشەی #ئەقڵ_عقل"مان هەیە. لای ئێمە ئەقڵ سالاری هۆی دروستبونی سەرجەم کێشەکانە. ئەوەش وایکردووە کە ئەو کەسانەی دەستەڵات بەدەست و کاربەرێوەبەری خەڵکن نە ئەقڵیەتێکی وایان هەیە بتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن، وە نەئامادەشن جگە لەخۆیان و ئەوانەی لە چواردەوری خۆیانن کەسی ترو بیرو بۆچونی کەسانی تر لەدەرەوەی بازنەکانی خۆیان پەسەند بکەن.
هەرچی خۆیان و چواردەور و بنەماڵە و بەرژەوەندیە تایبەتیەکان یان بەڕاستی بزانن ئەوە پەسەند دەکەن و بەس.
لەبەر ئەوە دڵنیا بن هەتا ئێمە خاوەنی ئەم کەسانە و ئەو ئەقڵیەتانە بین هەموو کارەکانمان وەک یاری مارو پەیژە دەبێت و دەگەڕێینەوە خاڵی سفر و بەدەوری بازنەیەکی بەتاڵ دا دەخولێنەوە و ناگەین

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق