ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ: کۆچ قۆناغێکی ھەستیار و یەکلاکەرەوەی ژیانی پێغەمبەری ئازیزە ﷺ

ليست هناك تعليقات

ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانان پیرۆز دەكات و دەنوسێت: ئێستا کە پێدەخەینە نێو ساڵێکی نوێوە، جیھانی ئیسلامیی گرفتاری کۆمەڵێک کێشە و گرفت و ستەم و برسێتییە

دەقی پەیامی كۆمەڵی ئیسلامی 

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

[إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا]

ساڵی (١٤٤٢)ی نوێی کۆچی لە ھەموو مسوڵمانان پیرۆز دەکەین.

کۆچ قۆناغێکی ھەستیار و یەکلاکەرەوەی ژیانی پێغەمبەری ئازیز )ﷺ( و مێژووی ئیسلامییە، لە بەرەنگاربوونەوەی بێباوەڕیی و ستەم و نادادیی، بەرەو قۆناغێکی نوێ و بونیاتنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر کە سەرجەم دانیشتوانەکەی بە مسوڵمان و غەیرە مسوڵمانەوە، لە ژێر چەتری دەستوورێکی نووسراودا بە ئازادیی و دوور لە ستەم بژین.

بەداخەوە، ئێستا کە پێدەخەینە نێو ساڵێکی نوێوە، جیھانی ئیسلامیی گرفتاری کۆمەڵێک کێشە و گرفت و ستەم و برسێتییە، بەھۆی کاربەدەستانێکی دوور لە خوا و خەڵک و ستەمکار لەگەلڕ میللەت و زەلیل بەرانبەر زلھێزانی داگیرکەر و نەفسی خۆیان.

ھەرێمی کوردستانیش وەکو قەوارەیەکی سیاسیی و یاسایی، دوور نییە لە زۆرێک لەو دەرد و نەخۆشییانەی جیھانی ئیسلامیی پێیانەوە گرفتارە، بەتایبەتیش کە ساڵانێکە باری ئابووریی ھاوڵاتیان و مووچەخۆران لە دۆخێکی ئێجگار خراپدایە و بە چەند مانگ جارێک مووچەیەکی کەموکورت دابەش دەکرێت. ھەرکاتیش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر ستەمی دەسەڵاتداران گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەکرێت، بە زەبروزەنگ وەڵام دەدرێنەوە. ھەربۆیە ئومێد دەکەین ساڵی (١٤٤٢)ی کۆچی ساڵی خۆشی و کامەرانی و بەختەوەریی و ئازادیی و نەمانی ستەم بێت بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان.

والسلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە..


ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
١-١-١٤٤٢ كۆچی ٢٠-٨-٢٠٢٠ زایینی



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif