پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دروست دەكرێت

ليست هناك تعليقات

(مەحمود لەتیف) بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان راگەیاند، بەردی بناغەی پرۆژەیەكیی نیشتەجێبوونیان لەنیوان رزگاری- كەلار داناوە كە تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەران.
راشیگەیاند، پرۆژەكە لەسەر ڕووبەری 284 دۆنم زەوی‌و بەبڕی 91 ملیۆن دۆلار دروست دەكرێت، كە پێكهاتووە لە 700 یەكەی نیشتەجیبوون بەڕووبەری 200 مەتر‌و 422 ڤێلاش لەخۆدەگرێت، هەروەها لە پڕۆژەكەدا هەموو خزمەتگوزارییەكی تێدایە لەوانەش یەكەی پاڵاوتنی ئاوی قورس.
لەبارەی كاتی راگەیاندنی سوودمەندانی پرۆژەكەش، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند، لەلایەن یەكێتی مامۆستایان‌و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif