کۆتایی تارماییەکانی عیراق.

ليست هناك تعليقات

پەری مامەسێنی
-
‏عێراق یٔێستا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی سیاسی بێ وێنە بۆتەوە . ناڕەزایی گەورە سەرانسەری وڵاتی گرتۆتەوە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یٔێران و یٔەمەریکا زۆر جار لە شەقامەکانی عێراقدا یاری دەکات .حەشدی شەعبی و میلشاکان لەودێو کۆنترۆڵی دەولەتەوە خۆیان وەک حکومەتیکی سەربەخۆ کار دەکەن لە وێنەکەدا یٔیران کێشە گەورەکەیە لە عیراق و بە گشتی لە کەنداودا هەرچەند ڕەنگە لوبنان و سوریا و یەمەن خراپترین کێشەی ناوچەکە بن دەستی یٔیران لەوێ ھەبیت، بەڵام بە تۆخی عێراق خالی ستراتیژیی یٔیرانیەکانە.

‏یٔەمریکا پێشتر زەمینەی زۆری لەدەستداوە بۆ یٔەوەی بژاردەی باشی هەبێت لە عێراق و کەنداودا ، بەڵام دەبێت لانیکەم خۆی بەدوور بگرێت لە دۆڕاندنی یەکلاکەرەوەی

‏پێویستە هاوکاری عێراق بێت بەدیهێنانی یٔاشتی و سەقامگیری ناوخۆیی بەدابینکردنی یارمەتی لەچاکسازیی حوکمڕانی و یٔابووریی.

‏ھاوکاری عێراق بێت بۆ دروستکردنی هێزی یٔەمنی بۆ یٔەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت بێ یٔەوەی پێویست بکات بترسێت یان پشت بە هیچ هێزێکی دراوسێ یان هێزی دەرەوەی خۆی ببەستێت .

‏پێویستی قەناعەت بەعێراقییەکان بکات بەوەی یٔەمریکا لەبەرژەوەندیی یٔەوان ڕەفتار دەکات و بەسادەیی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا دەکات نەوەک وەک هێزێکی داگیریکەری دیفاکتۆ ، بەڵکو ڕۆڵی سەرەکی دەبینیت بۆ پشتیوانی سوپاو هێزی یٔاسمانی عێراق دۆستی عیراقیەکانە.

‏دواجار یٔەمریکا پێویستی بە یٔەرکێکی جێگیر هەیە کە یارمەتی عێراق بدات پلانی کۆنکرێتی هەبێت ، بەڵام دروستکردنی عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆ یٔەو یٔامانجەیە کە بەڕاستی گرنگە .دواجار کاریکی باشە عیراق و یٔەمریکا ھەنگاو بۆ ریکەوتنی دریژخایەن دەنین کە داوا دەکات یٔەمریکا خۆی پابەند بکات بە هەوڵی بەردەوام بۆ یٔەوەی عێراق وەک نەتەوەیەک دەرکەوێت کە دەتوانێت پێداویستی و چاوەڕوانیەکانی گەلەکەی بەدی بێنێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif